Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک خانەنشین لە نۆرەی وەرگرتنی مووچەدا؛ وێنە: ئەرشیڤ - رووداو

ژمارەیەک خانەنشین لە نۆرەی وەرگرتنی مووچەدا؛ وێنە: ئەرشیڤ - رووداو

کوردستان31-05-2026

هەزاران خانەنشین چاوەڕێی پارەی رێزلێنانن، بەغدا مانگانە بۆ ژمارەیەکی کەمیان پارە دەنێرێت

0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

محەممەد رەحیم کەریم

رۆژی بڵاوکردنەوە

31-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ
کوردستان31-05-2026

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە
کوردستان31-05-2026

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە

پارێزگاری سلێمانی: باپیرم لە تۆپبارانی عەبابەیلی شەهید بووە
کوردستان31-05-2026

پارێزگاری سلێمانی: باپیرم لە تۆپبارانی عەبابەیلی شەهید بووە


رووداو دیجیتاڵ

لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا بە هەزاران فەرمانبەر لە هەرێمی کوردستان خانەنشین بوون، بەڵام بەشێکی زۆریان پارەی رێزلێنانیان وەرنەگرتووە. گوتەبێژی خانەنشینی سلێمانی دەڵێت، بەغدا مانگانە بە ئارەزووی خۆی پارە بۆ ژمارەیەکی کەم لە خانەنشینان دەنێرێت و ئەو فەرمانبەرانەشی پلەبەرزکردنەوەیان فەوتاوە، قەرەبوو ناکرێنەوە.


ئارام شوانی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سلێمانی بە (رادیۆی رووداو)ی راگەیاند: "زیاتر لە 5 هەزار فەرمانبەری خانەنشینبوو لە سنوورەکەمان، تاوەکو ئێستا پارەی رێزلێنانی دوای خانەنشینبوونیان وەرنەگرتووە. کێشەی ئەم دواکەوتنی پارەیەش لە بەغدایە، چونکە حکومەتی فیدراڵ مانگانە لەگەڵ ناردنی مووچەدا، تەنیا پارەی رێزلێنانی ژمارەیەکی زۆر کەم لە خانەنشینان دەنێرێت."

سەبارەت بە مافی ئەو فەرمانبەرانەی کە زیاتر لە 10 ساڵە پلەبەرزکردنەوەیان راگیراوە و لەو ماوەیەدا خانەنشین بوون، ئارام شوانی ئاماژەی بەوە کرد کە هیچ قەرەبوویەک بۆ ئەو ماوەیە بوونی نییە و گوتی: "هەر فەرمانبەرێک خانەنشین دەبێت، مووچەکەی بەپێی ئەو پلە و مووچەیە بۆ خەرج دەکرێت کە پێش خانەنشینبوونەکەی وەریگرتووە، دوای ئەوە هیچ مافێکی نامێنێت بۆ داواکردنی پلەبەرزکردنەوە یان قەرەبووکردنەوەی ئەو ساڵانەی کە پلەکەی تێدا بەرز نەکراوەتەوە."

لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 50 هەزار خانەنشین هەن، ئێستا پرۆسەی گواستنەوەی مووچەکانیان بۆ سەر سیستەمی "هەژماری من" دەستیپێکردووە، بەڵام هێشتا ژمارەیەکی زۆریان نەکەوتوونەتە ناو سیستەمەکە.

گوتەبێژی خانەنشینی سلێمانی دڵنیایی دەداتە خانەنشینان و دەڵێت: "ئەو خانەنشینانەی هێشتا نەچوونەتە ناو هەژماری من هیچ کێشەیەکیان بۆ دروست نابێت، چونکە رەچاوی دۆخی ئەوان کراوە. بەشێکی زۆری خانەنشینان تەمەنیان گەورەیە و ناتوانن ئامێرەکانی راکێشانی پارە (ATM) بەکاربهێنن، بۆیە تاوەکو هەژمارەکانیان بەتەواوی جێگیر دەبێت، دەتوانن بەبێ کێشە لە رێگەی بانکەکانەوە وەک پێشتر مووچەکانیان وەربگرن."