Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ

یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ

وەرزش30-05-2026

بوداپێست.. شارێک و دوو خەون؛ پاریس و ئارسیناڵ پاشای ئەورووپا یەکلادەکەنەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سامان وڵاتژێری

رۆژی بڵاوکردنەوە

30-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ریال مەدرید گرێبەستە گرنگەکەی یەکلاییکردەوە
وەرزش30-05-2026

ریال مەدرید گرێبەستە گرنگەکەی یەکلاییکردەوە

جامی سوپەری عێراق دەگەڕێتەوە و یانەی هەولێر بەشداری تێدا دەکات
وەرزش29-05-2026

جامی سوپەری عێراق دەگەڕێتەوە و یانەی هەولێر بەشداری تێدا دەکات

یانەیەکی گەورەی سعودیە نزیکە لە گواستنەوەی محەممەد سەڵاح
وەرزش29-05-2026

یانەیەکی گەورەی سعودیە نزیکە لە گواستنەوەی محەممەد سەڵاح


رووداو دیجیتاڵ

یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لەنێوان هەردوو یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و ئارسیناڵی ئینگلیزی بەڕێوەدەچێت، پاریسییەکان دەیانەوێت دووەم نازناوی لەسەریەک ببەنەوە و گانەرزیش چاوی لە بردنەوەی یەکەم نازناوی چامپیۆنزلیگە.

یارییەکە جیاواز لە وەرزەکانی رابردوو، کاژێر 19:00 دەکرێت و لە یاریگای پوشکاش ئارێنا لە بوداپێستی هەنگاریا بەڕێوەدەچێت، هەموو چاوەکان لەسەر شارەکەی فرێنج پوشکاش دەبن بۆ یەکلابوونەوەی پاڵەوانی وەرزی 2025-2026 لەسەر ئاستی ئەورووپا و دەرکەوتنی ئەو یانەیەی دەچێتە سەر ستەیجی گەورەترین پاڵەوانێتی یانەکانی ئەورووپا.

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، وەرزی رابردوو بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا نازناوەکەی بردەوە و جاری دووەمە لەسەریەک دەگاتە یاریی کۆتایی.

پاریسییەکان بە ئەزموونی زۆری لویس ئێنریکێ، راهێنەری نێوداری ئیسپانیا و بەپشتبەستن بە ئاستە بەرزەکەی عوسمان دێمبێلێ و کڤاراتسخێلیا بەتەواوی بۆ رووبەڕوبوونەوەکە ئامادەن و چاویان لەوەیە بۆ ساڵی دووەم لەسەریەک نازناوەکە لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلابکەنەوە و جامی چامپیۆنزلیگ لە مۆزەخانەی یانەکەدا زیاتر بکەن.

یانەی ئارسیناڵ بەهێزترین و کامڵترین یانەی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ بووە، تاوەکو گەیشتن بە یاریی کۆتایی، لە کاتێکدا یانەکە لە قۆناخی یەکەمی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزەدا هەموو یارییەکانی بردەوە و تاوەکو گەیشتن بە یاریی کۆتایی هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، جگە لەوەش یانەکە لە کۆی 14 یاریی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، 11 یاریی بردووەتەوە و سێجار یەکسانبووە.

لە هەمووی گرنگتر یانەکە لە رووی بەرگرییەوە لە دۆخێکی زۆرباشدایە و 9 یاریی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ، یانەکە گۆڵەکەی بەخاوێنی راگرتووە.

هەموو ئەمانە دەکرێت، ببنە هەوێنی گەیاندنی ئارسیناڵ بۆ سەر ستەیج و تەواوکردنی وەرزە نموونەییەکەیان، کاتێک نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا دەبەنەوە، لەکاتێکدا ئەوان چەند رۆژێکی کەم لەمەوبەر ئاهەنگی بردنەوەی پرێمەرلیگیان لە دوای 22 ساڵ چاوەڕوانی گێڕا.

پاریس سانجێرمان و ئارسیناڵ 7 یارییان لە مێژوودا بەرامبەر یەکدی کردووە، هەریەکەیان دوو یاریی بردووەتەوە، سێ یاریی نێوان هەردوو تیپ بەیەکسانبوون کۆتاییهاتووە، ئەمشەو هیچ بوارێک بۆ یەکسانبوون نییە و پێویستە یەکێکیان ببێتە پاڵەوان.

گانەرز لە دوای ساڵی 2006ـەوە یەکەمجارە دەگاتە فایناڵی چامپیۆنزلیگ، ئەوان ئەو کاتە لە یاریی کۆتاییدا بەرامبەر بارسێلۆنای ئیسپانی دۆڕان، ئێستا ئەوان هەنگاوێکی بچووک لە کۆتاییهێنان بە چاوەڕوانیی هاندەرانیان دوورن، بەڵام ئەرکیان زەحمەتە.