Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

یانەی هەولێر

یانەی هەولێر

وەرزش29-05-2026

جامی سوپەری عێراق دەگەڕێتەوە و یانەی هەولێر بەشداری تێدا دەکات

0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

ئیحسان تاهیر

رۆژی بڵاوکردنەوە

29-05-2026

تاگەکان

یانەی هەولێر, جامی سوپەری عێراق

بابەتی پەیوەندیدار

یانەیەکی گەورەی سعودیە نزیکە لە گواستنەوەی محەممەد سەڵاح
وەرزش29-05-2026

یانەیەکی گەورەی سعودیە نزیکە لە گواستنەوەی محەممەد سەڵاح

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ فلیک؛ هێرشبەرێکی بارسێلۆنا داوای رۆیشتن دەکات
وەرزش29-05-2026

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ فلیک؛ هێرشبەرێکی بارسێلۆنا داوای رۆیشتن دەکات

فلۆرێنتیۆ پێرێز بۆمبێک لەبارەی مۆرینیۆوە دەتەقێنێتەوە
وەرزش29-05-2026

فلۆرێنتیۆ پێرێز بۆمبێک لەبارەی مۆرینیۆوە دەتەقێنێتەوە

رووداو دیجیتاڵ


هەندێک لە میدیاکانی عێراق باس لەوە دەکەن کە بوونی یونس مەحموود بە سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق وادەکات یارییەکە لە عێراق گۆڕانکارییەکی گەورە بەخۆیەوە ببینێت بەهۆی کۆمەڵێک هەنگاوەوە کە سەرۆکە نوێیەکە بڕیاری داوە جێبەجێیان بکات.

هەندێک لەو سەرچاوانە سەبارەت بە خولی ئەستێرەکانی عێراق، نووسیویانە "ماڵئاوا خاترگیری و دواخستن، ماڵئاوا  خولی چوار وەرزە".

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، دوای کۆبوونەوەی یەکێتیی نوێی تۆپی پێی عێراق لەگەڵ لالیگا، چەند بڕیارێک دراون و دەبێت جێبەجێ بکرێن، کە ئەمانەن:

* گەڕانەوەی جامی سوپەری عێراق، کە له سەرەتای وەرزی داهاتوو دەبێت بەڕێوەبچێت، کە بەمشێویە دەبێت:

نیوەی کۆتایی: پاڵەوان بەرامبەر چوارەم، واتا جەوییە بەرامبەر زەورا یاری دەکات. هەروەها پلەی دووەم بەرامبەر سێیەم، واتا شورتە بەرامبەر هەولێر یاری دەکات. هەردوو براوە یاریی کۆتایی ئەنجام دەدەن بۆ بردنەوەی نازناوەکە.

* خولی ئەستێرەکانی عێراق ئیدی دەبێت خولێکی ئاسایی و جێگیر بێت و یارییەکانی لە رۆژانی هەینی و شەممەی هەموو هەفتەیەک بەڕێوەبچن!

* هیچ دواخستنێک نییە. ئەو یانانەی بەشداری نێودەوڵەتییان هەیە رۆژی پێنجشەممە یاری دەکەن!

* یارییەکانی جامی عێراق لە ناوەڕاستی هەفتەدا بەڕێوەدەچن.

* خولەکە لە مانگی ئاب دەست پێدەکات و لە مانگی ئایار کۆتایی دێت، وەک خولە نێودەوڵەتییەکان.