رووداو دیجیتاڵ
یانەی بارسێلۆنا، یاریزانیکی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی کردووەتە ئامانجی خۆی بۆ گواستنەوەی لە، مێرکاتۆی هاوینەدا.
بەپێی هەواڵێکی سکای سپۆرتسی ئیتاڵی، بارسێلۆنا بەشێوەیەکی سەرەتایی پرسیاری لەبارەی ئەگەری گرێبەستکردن لەگەڵ ئەندریا کامبیاسۆ بەرگریکاری باڵی چەپ کردووە، بۆ ئەوەی لە بازاڕی هاوینەدا هێزی پۆستی بەرگریی چەپ زیاد بکات.
کامبیاسۆ یەکێکە لەو ناوانەی کە لە لیستی بژاردەکانی بارسێلۆنادایە بۆ گرێبەست لەگەڵ کردنیان، بەهۆی تواناکانی لەڕووی هێرشبردنەوە و شێوازی یارییەکەی، کە زۆر لە شێوازی یاریکردنی جواو کانسیلۆی پۆرتوگالی دەچێت و لەگەڵ بیرۆکەکانی هانزی فلیک گونجاو دەبێت.
بەڵام بەپێی هەمان سەرچاوە، پاڵەوانی لالیگا پێویستی بە فرۆشتنی هەندێک یاریزان هەیە، بۆ ئەوەی بتوانێت لەڕووی داراییەوە ئامادەبێت بۆ ئەنجامدانی ئەو گواستنەوەیە.
کامبیاسۆ لە هاوینی 2022 لە یانەی بۆلۆنیاوە پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە کرد، پاشان وەرزێک بەشێوەی خواستن مایەوە، پێش ئەوەی بەفەرمی ببێتە یاریزانی بیانکۆنیری.
گرێبەستی یاریزانە ئیتاڵییەکە لەگەڵ یوڤێنتوس تاوەکو هاوینی 2029 بەردەوامە و نرخە بازاڕییەکەشی نزیکەی 20 ملیۆن یۆرۆیە.
کامبیاسۆ لە وەرزی رابردوودا لە 47 یارییدا لەگەڵ یوڤێنتوس، سێ گۆڵی تۆمارکردووە و پێنج ئەسستیشی هەبووە.



