Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەلۆنسۆ و گولەر

ئەلۆنسۆ و گولەر

وەرزش31-05-2026

ریال مەدرید داواکارییەکی چابی ئەلۆنسۆ رەتدەکاتەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

ئیحسان تاهیر

رۆژی بڵاوکردنەوە

31-05-2026

تاگەکان

ئاردا گولەر, چابی ئەلۆنسۆ

بابەتی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا 6 یاریزانی بەڕێدەکات
وەرزش31-05-2026

بارسێلۆنا 6 یاریزانی بەڕێدەکات

فلۆرێنتینۆ پێرێز لەبارەی ئێمباپێ و ڤینیسیۆسەوە: قسەی بێمانا دەکەن
وەرزش31-05-2026

فلۆرێنتینۆ پێرێز لەبارەی ئێمباپێ و ڤینیسیۆسەوە: قسەی بێمانا دەکەن

وردەکاریی لێدانە یەکلاکەرەوەکانی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان پاریس و ئارسیناڵ
وەرزش31-05-2026

وردەکاریی لێدانە یەکلاکەرەوەکانی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان پاریس و ئارسیناڵ

رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدرید دەرگای بەڕووی چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری پێشووی داخست، کە بۆ وەرزی نوێ سەرکردایەتی یانەی چێڵسیی ئینگلیزی دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی داوای گواستنەوەی یەکێک لە یاریزانانی یانە شاهانەکەی کرد لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا.

ئەلۆنسۆ دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئاردا گولەری ئەستێرەی ریال مەدرید واژۆ بکات؛ ئەو پێیوایە گولەر دەتوانێت ئاستی هێڵی ناوەڕاستی هێرشبەری چێڵسی بەرز بکاتەوە و رەهەندێکی نوێی هێرشبەری بۆ یانە لەندەنییەکە زیاد بکات.

هەرچەندە ماوەی کارکردنی ئەلۆنسۆ لە ریال مەدرید زۆر نەبوو، بەڵام رۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە پەرەپێدانی ئاستی گولەر و دەرخستنی تواناکانی. راهێنەرە ئیسپانییەکە لە سەرەتاوە قەبارەی بەهرەی ئەم یاریزانە تورکەی ناسیبوو و رۆڵێکی سەرەکی پێ بەخشی لە سیستمەکەیدا، هاوشێوەی ئەوەی پێشتر لەگەڵ فلۆریان ڤێرتز  ئەنجامی دابوو لە کاتی ئەزموونە سەرکەوتووەکەی لەگەڵ بایەرلیڤەرکوزن.

بەگوێرەی ئەوەی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، گولەر یەکێکە لە ئامانجە درێژخایەنەکانی چابی ئەلۆنسۆ لە چێڵسی، چونکە هەردوولا لە دوای رۆیشتنی راهێنەرەکە لە ریال مەدرید، پەیوەندییەکی بەردەوامیان لە نێواندا هەبووە.

لە وەرزی رابردوودا، گولەر 6 گۆڵی تۆمارکردووە و 14 ئەسیستی هەبووە، هەروەها لە چەندین شوێنی جیاوازی هێرشبەریدا وەک دروستکەری یاری، ناوەندی هێرشبەر یان باڵ یاری کردووە، بەڵام  ئیکرێم کۆنۆری رۆژنامەنووسی تورک لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی X دووپاتی کردەوە کە کارگێڕیی ریال مەدرید ئامادە نییە دەستبەرداری گولەر بێت و ئەو یاریزانە لاوە بە داهاتووی تیپەکە دەبینن.

ئەلۆنسۆ پێیوایە پەیوەندیکردنی گولەر بە چێڵسی، بڕێکی زۆر لە داهێنان بە هێرشەکانی تیپەکە دەبەخشێت، بەهۆی توانای یاریکردنی لە پشت هێرشبەرەکان یان دەستپێکردن لە باڵی راست و چوونە ناو قوڵایی یاریگا. هەروەها یاریزانە تورکەکە بەتوانای بڕینی بەرگرییە چڕەکان لەڕێگەی تێپەڕاندنی وردی تۆپەوە جیادەکرێتەوە، لەگەڵ هەبوونی توانای گۆڵ تۆمارکردنی کاریگەر، ئەمەش دەبێتە زۆرکردنی بژاردە هێرشبەرییەکانی چێڵسی کە زۆرجار بەدەست کەمیی هەمەجۆریی لە هێرشبردندا دەیناڵاند.

هەروەها کۆڵ پاڵمەریش سوود لە هاتنی گولەر وەردەگرێت، چونکە ئێستا چێڵسی بەشێوەیەکی زۆر پشت بەم یاریزانە ئینگلیزە دەبەستێت وەک سەرچاوەی سەرەکی دروستکردنی هەل. کاتێک پاڵمەر لە باشترین ئاستیدا نابێت، ئاستی هێرشبەری تیپەکە بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت، بۆیە گولەر دەتوانێت هاوکار بێت لە دابەشکردنی ئەرکی دروستکردنی یاری و دابینکردنی بژاردەی زیاتر لە سێیەکی کۆتایی یاریگادا.