رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەتوانن دەستبکەنەوە بە رێکخستنی گەشتەکانی عومرە.
کاروان ستوونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت: "لە ئەمڕۆ 1ـی حوزەیرانەوە ئەو کۆمپانیایانەی مۆڵەتی فەرمیان لە وەرزی عومرەی 2025 وەرگرتووە، ماوەی مۆڵەتەکەیان درێژ دەکرێتەوە تاوەکو بڕیاری نوێ دەردەچێت و دەتوانن بەپێی رێنماییەکان گەشتەکانیان رێکبخەن".
گوتەبێژی حەج و عومرە دەڵێت، ساڵانە نزیکەی 50 هەزار هاونیشتمانی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ عومرە دەچنە سعودیە.
بەهۆی رێوەڕسمەکانی حەجەوە، 20ـی ئادار پێدانی ڤیزەی بۆ عومرە لەلایەن سعودیەوە راگیرا. هەروەها 18ـی نیسان وەک دوایین وادە دیاریکرابوو بۆ ئەو کەسانەی لە عومرەن وڵاتەکە جێبهێڵن.