رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە دەشتی کۆیە لە پارێزگای هەولێر سێ هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا کە دووانیان بران.
رۆژی یەکشەممە، 31ـی ئایاری 2026، د. رێبین ئازاد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کەمێک پێش ئێستا رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە دەشتی کۆیە روویدا و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا."
ئەو کەسانەی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە بریتین لە:
1- (ب. م. ی) ، لەدایکبووی ساڵی 1977
2- (ر. م. ی) ، لەدایکبووی ساڵی 1971
3- (د. د. ع) ، لەدایکبووی ساڵی 2001
تەرمەکان بۆ داد پزیشکی گوێزراونەتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
