Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەورە برووسکە لە یاریگایەکدا

هەورە برووسکە لە یاریگایەکدا

مۆندیالی 202627-05-2026

هەورە برووسکە، گەرما و سووتانی دارستانەکان هەڕەشە لە مۆندیال دەکەن

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو سپۆرتس

رۆژی بڵاوکردنەوە

27-05-2026

تاگەکان

مۆندیالی 2026, کەشوهەوا, فیفا

بابەتی پەیوەندیدار

ئەو کەسەی پێشبینی راستی بۆ پاڵەوانانی سێ مۆندیال کردبوو، ناوی براوەی مۆندیالی ئەمساڵ ئاشکرا دەکات
مۆندیالی 202627-05-2026

ئەو کەسەی پێشبینی راستی بۆ پاڵەوانانی سێ مۆندیال کردبوو، ناوی براوەی مۆندیالی ئەمساڵ ئاشکرا دەکات

فەرمی.. زانیاری نوێ لەبارەی پێکانی مێسی گەیشت
مۆندیالی 202626-05-2026

فەرمی.. زانیاری نوێ لەبارەی پێکانی مێسی گەیشت

تەنیا سێ ئەفسەری بەریتانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەبن لە مۆندیال
مۆندیالی 202624-05-2026

تەنیا سێ ئەفسەری بەریتانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەبن لە مۆندیال


رووداو دیجیتاڵ

لە کاتێکدا تەنیا شانزە رۆژ ماوە بۆ دەستپێکردنی مۆندیالی 2026، کەشناسان دەڵێن گەرمای تاقەتپڕوکێن، هەورەبرووسکە و ئەگەری سووتانی دارستانەکان، هەڕەشەی راستەقینەن لەسەر پاڵەوانێتییە جیهانییەکە.


رۆژی 11ی مانگی داهاتوو، رکابەرییەکانی مۆندیال بەبەشداری 48 هەڵبژاردە، لە هەریەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک دەستپێدەکات.

یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە لە 16 شاری جیاوازدا ئەنجامدەدرێن، هەندێک لەو شارانە، پلەکانی گەرما زۆر تێیاندا بەرز دەبنەوە و چڕیی شێ، دەگاتە دۆخی خنکێنەر.

کەشناسان دەڵێن، گەرما و شێ، هەروەها ئەگەری گەورەی کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکانی ئەمریکا و کەنەدا، هەڕەشەکانی سەر مۆندیالەکە، گەورەتر دەکەن.

جیا لەوەش، برووسک و هەورەتریشقە، کە لەگەڵ زریانە هاوینییەکاندا لەسەر خاکی ئەمریکا دەردەکەون، زۆرجار دەبنە هۆکاری راگرتنی ئەو چالاکییە وەرزشییانەی لە شوێنی کراوەدا ئەنجام دەدرێن.

بەپێی یاساکانی ئەمریکا، لەگەڵ دروستبوونی هەر هەورەبرووسکەیەکدا لە سنووری 13 تاوەکو 16 کیلۆمەتر، دوور لە شوێنی چالاکییە گشتییەکان و کۆبوونەوەی خەڵک، دەبێ دەستبەجێ بۆ ماوەی 30 خولەک چالاکییەکە رابگیرێت. پاشان دەستپێبکاتەوە.

مۆندیالی یانەکان، کە هاوینی رابردوو لە ئەمریکا ئەنجامدرا و بەپڕۆڤەی مۆندیالە گەورەکەی ئەمساڵ ناونرا، دواکەوتنی دەستپێکردنی شەش یاریی پاڵەوانێتییەکەی بەهۆی کەشوهەواوە، بەخۆوەبینی.

زانایان پێشبینی دەکەن، ئەو راوەستان و دواکەوتنانە، لەگەڵ بەردەوامبوونی قەتیسمانی گازە گەرمەکاندا، زیاتر و زیاتر ببن.

ئەوەی لە مۆندیالی یانەکاندا روویدا، لە دواکەوتنی دەستپێکردن و راگرتنی یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە، وایکرد هەندێک لە راهێنەران و چاودێران بپرسن، ئایا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ میواندارییکردنی ئەو جۆرە پاڵەوانێتییانە گونجاوە؟

ئینزۆ مارێسکا، کە هاوینی رابردوو راهێنەری چێڵسی بوو و نازناوەکەی بردەوە، دواکەوتنی یارییەکانی بە "گاڵتە"ناوبرد کە دەبێتە هۆی نەمانی سەرنجی یاریزانان و گومانی لەوە هەبوو هەندێک شاری ئەمریکا، لەبنەمادا بۆ لەخۆگرتنی یارییەکان گونجاو بن.

کێشەیەکی گەورە، زۆریی برووسکەی هەورەکانە لە ئاسمانی ئەمریکا.

سەنتەری کۆنترۆڵی نەخۆشییەکان و خۆپاراستن لێیان لە ئەمریکا ئاشکرایکردووە، لە نێوان 2006 تاوەکو 2021 کۆی 444 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی هەورەبرووسکەوە لە وڵاتەکەدا تۆمارکراون کە بەشی زۆریان، لە کاتی ئەنجامدانی چالاکیی جیاوازدابوون لە کەشی کراوەدا.

سەنتەرەکە دەڵێ، هەورەبرووسکە مەترسیی گەورەی هەیە، راستە گیانلەدەستدان بەهۆیەوە زۆر کەمە، بەڵام روودەدات.

ناوچەکانی رۆژهەڵاتی چیاکانی رۆکی مەترسیدارترینن، چونکە لەوێ شێ زۆر بەرزە و ئاوی کەنداوی مەکسیکیش گەرمە و ئەوەش دەبێتە هۆکاری دروستکردنی زریان و هەورە برووسکە.

چیاکانی رۆکی لە کەنەداوە تاوەکو باشووری ئەمریکا درێژ دەبنەوە و دەکەوێتە نێو چەندین ویلایەتی ئەمریکاوە، لە رۆژئاوای وڵاتەکە.

زانایان ترسیان لەوە هەیە کە گۆڕانکارییە خێراکانی کەشوهەوا، ببێتە هۆکاری زیاتربوونی نادڵنیایی لە شێوازی دروستبوونی زریانەکان، لەوانەشە دۆخی زۆر نەگونجاوی هەورە برووسکە دروست بکات.

کیلسی مالۆی لە زانکۆی دیلاوێر دەڵێ، پێشبینی زیادبوونی هەورە برووسکە لە بەشێکی وڵاتەکەدا دەکرێت لەکاتی بەڕێوەچوونی مۆندیال.

ئەو زیاتر دەڵێ، "کەشێکی گەرمتر، پەیوەندی بەبارینی بارانی بەهێزتروە هەیە و ئەوەش شەپۆلی هەوای زۆر بەهێز دروستدەکات، کە مانای ئەوەیە تۆپەڵە هەورەکان زیاتر بارگاوی دەکات بەکارەبا و بەوەش هەورە برووسکە زیاتر دەبێت".

بەبۆچوونی ئەو زانا کەشناسە، ئەگەرچی پێشبینی باشتربوونی دۆخی کەشوهەوا دەکرێت، بەڵام دەبێ هاندەرانی مۆندیال زۆر پابەندی رێوشوێنە تووندەکانی خۆپاراستن بن لە کاتی هەورە برووسکەدا.

زیکین دینگ، توێژەری هەورە برووسکە لە زانکۆی فلۆریدا دەڵێ، ئەگەرچی یاریگاکان و شوێنە گشتییەکان بە بەتاڵکەرەوەی هەورە برووسکە پارێزراون، بەڵام ئەگەر هەیە برووسکەکە لە شوێنێکی زۆر دووربدات لەو جێگایەی کە هەورە برووسکەکە بەئاسمانەوە دەبینرێت.

ئەگەرچی فیفا بڕیاریداوە ژمارەیەک لە یارییەکان لە یاریگا سەرداپۆشراوەکانی وەک 'ئاتالانتا، دالاس، هیوستن، لۆس ئەنجلۆس و ڤانکۆڤەر' ئەنجام بدات، ئەوەش بۆ پاراستن لە برووسکە و گەرما، بەڵام ژمارەیەکی زۆری یاریگای کراوە لە پاڵەوانێتییەکەدا هەن و ئەوەش مانای ئەگەری بەردەوامبوونی ترس لە بوومەلەرزە و گەرمای بەهێز.

لە مۆندیالی یانەکاندا، پلەی گەرمان لە هەندێک یاریدا گەیشتە 32 پلەی سەدی و لەگەڵ بوونی شێی زۆردا، کاریگەریی گەرماکە زۆر زیاتر دەرکەوت.

راپۆرتێکی ژمارەیەک زانای کەشناس دەڵێ، گەرمای تاقەتپڕوکێن، کاریگەریی لەسەر یەک لەسەر چواری یارییەکانی مۆندیالەکە دروستدەکات، لە نێویاندا یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە لە نیوجێرسی.

دکتۆر، کریس مۆلینگتۆن لە ئیمپریا کۆلیجی لەندەن دەڵێ، پێشبینیکراوە هەندێک یاریزان توانای یارییکردن بەهەمان ریتمی ئاسایی خۆیان نەبێت، بەهۆی بەرزیی پلەکانی گەرماوە.

هەرچی ئەو هاندەرانەن کە بڕێکی زۆر کحول دەخۆنەوە و هەتاوی بەهێزیان بەردەکەوێت لەنێو کەشێکی شێداردا، مەترسی لەسەریان زیاتر دەبێت.

لەماوەی رابردوودا، ژمارەیەک یاریزانی پیشەگەری ئێستا و پێشتر، داواکارینامەیەکیان دایە فیفا و دەڵێ، "گەرمای بەهێز وا لە یاریزانان دەکات هەست بەگێژبوون، ماندووێتی و گرژبوونی ماسوولکەکان ببن".

ئەوان داوا دەکەن، فیفا مەترسییەکانی کەشوهەوا بەباشی لەبەرچاو بگرێت.

فیفا بڕیاریداوە لە هەر گێمێکی یارییەکانی مۆندیالەکەدا، پشووی ئاوخواردنەوە پەیڕەو بکات، لەپێناو پشوو وەرگرتنی یاریزانان و خۆ فێنک کردنەوە.

جیا لەو مەترسییانەی بەهۆی کەشوهەواوە دروستدەبن، لێکەوتەکانی گەرمای زۆر و ئەگەری سووتانی دارستانەکانی ئەمریکا، کە ساڵانە دووبارە دەبنەوە، پێشبینیکراوە مەترسیی دیکە لەسەر پاڵەوانێتییە جیهانییەکە دروست بکەن.