Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مۆندیالی 2026

مۆندیالی 2026

مۆندیالی 202627-05-2026

ئەو کەسەی پێشبینی راستی بۆ پاڵەوانانی سێ مۆندیال کردبوو، ناوی براوەی مۆندیالی ئەمساڵ ئاشکرا دەکات

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو سپۆرتس

رۆژی بڵاوکردنەوە

27-05-2026

تاگەکان

مۆندیالی 2026, هەڵبژاردەی بەرازیل, فیفا

بابەتی پەیوەندیدار

هەورە برووسکە، گەرما و سووتانی دارستانەکان هەڕەشە لە مۆندیال دەکەن
مۆندیالی 202627-05-2026

هەورە برووسکە، گەرما و سووتانی دارستانەکان هەڕەشە لە مۆندیال دەکەن

فەرمی.. زانیاری نوێ لەبارەی پێکانی مێسی گەیشت
مۆندیالی 202626-05-2026

فەرمی.. زانیاری نوێ لەبارەی پێکانی مێسی گەیشت

تەنیا سێ ئەفسەری بەریتانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەبن لە مۆندیال
مۆندیالی 202624-05-2026

تەنیا سێ ئەفسەری بەریتانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەبن لە مۆندیال


رووداو دیجیتاڵ

پسپۆرێکی ئەڵمانی کە پێشتر پێشبینی ناوی هەڵبژاردە براوەکانی مۆندیالی کردبوو و پێکابووی، لێکدانەوەی بۆ لایەنی ئابووری و وەرزشیی مۆندیالی ئەمساڵیش کردووە و پاڵەوانی دەستنیشانکردووە.


یواخیم کلیمنت، کە پسپۆری بواری ئابوورییە و ماوەی دە ساڵە لە بەریتانیا دەژی، چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیی ئەنجامداوە و ناوی ئەو هەڵبژاردەیەی دەستنیشانکردووە کە دەبێتە پاڵەوانی مۆندیال. پسپۆرەکە باسی چەندین سوپرایزی کردووە لە پاڵەوانێتییەکەدا، لەنێویاندا کردنە دەرەوەی بەرازیل لە قۆناخی دووەمی پاڵەوانێتییەکەدا.

کلیمنت لە سێ مۆندیالی پێشوودا، بەوردی ئامانجەکەی پێکاوە، کاتێک بەر لە بەڕێوەچوونی هەر سێ پاڵەوانێتییەکە، پێشبینی پاڵەوانەکانی کردبوو.

ئەو بەر لە مۆندیالی 2014 گوتبووی کە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا نازناوەکە دەباتەوە. دواتر بە لە مۆندیالی 2018 گوتی هەڵبژاردەی فەرەنسا نازناوەکە دەباتەوە و لە مۆندیالی پێشووشدا، بەر لە بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتییەکە گوتی، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین نازناوەکە دەباتەوە.

ئەو پێشبینییە وردانەی پێشوو، وایانکردووە ئەو پسپۆرە بەوردی گوێ لە بۆچوون و پێشبینییەکانی بگیرێت.

ئەو پسپۆرە لەبارەی شێوازی پێشبینییەکانییەوە دەڵێ، پشت بەلایەنی لێکۆڵینەوە دەبەستێت و دەیەوێت بیسەلمێنێت پێشبینییە ئابوورییەکان بۆ پاڵەوانبوون، هەڵەن.

کلیمنت باسی ژمارەیەک سوپرایز و شۆکی نێو پاڵەوانێتییەکەی ئەمساڵ دەکات، کە هەریەکە لە ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا میوانداریی دەکەن.

ئەو دەڵێ، لە قۆناخی دووەمی پاڵەوانێتییەکەدا، هەڵبژاردەی ژاپۆن لە سوپرایزێکی گەورەدا بەرازیل دەردەکات. هەمان پێشبینی بۆ سکۆتلەنداش کردووە بەچوونە دەرەوە لە قۆناخی دووەمی پاڵەوانێتییەکە.

ئەو دەڵێ، پێشبینیکراوە ئینگلتەرا بگاتە نیوەی کۆتایی مۆندیال، بەرلەوەی لەسەردەستی پۆرتوگال لەو قۆناخەدا دەربکرێت، ئەوەش دووبارەبوونەوەی هەمان سیناریۆی ساڵی 2006ە، کاتێک پۆرتوگال بەلێدانی یەکلاکەرەوە، ئینگلتەرای کردە دەرەوەی پاڵەوانێتییەکە.

پسپۆرەکە دەڵێ، کاتێک پێشبینی براوەی مۆندیالی 2014 راستدەرچوو، پێموابوو رێکەوتە، بەڵام دواتر کاتێک پێشبینیم بۆ براوەی مۆندیالەکانی 2018 و 2022 راست دەرچوو، ئیدی تێگەیشتم کە دەکرێ لەسەر هەمان سیستمی لێکۆڵینەوە پێشبینییەکانم راست بن.

لەبارەی براوەی نازناوی مۆندیالی ئەمساڵەوە، ئەو دەڵێ، هەڵبژاردەی هۆڵەندا بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا نازناوی مۆندیال دەباتەوە.

مۆندیالی داهاتوو بەبەشداریی 48 هەڵبژاردە، لە رۆژی 11ی مانگی شەش دەستپێدەکات و رۆژی 19ی مانگی حەوتی داهاتوو کۆتایی دێت.