Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی وەزارەتی دادی عێراق

باڵەخانەی وەزارەتی دادی عێراق

عێراق28-05-2026

دادی عێراق بۆ رووداو: زیاتر لە 12 هەزار زیندانی بە یاسای لێبووردنی گشتی ئازادکراون

0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

نەهرۆ محەممەد

رۆژی بڵاوکردنەوە

28-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی لێکۆڵینەوە لە چەندین گرێبەستی حکومی دەردەکات
عێراق28-05-2026

سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی لێکۆڵینەوە لە چەندین گرێبەستی حکومی دەردەکات

موقتەدا سەدر چوار بەرپرسی راسپارد لە هەفتەیەکدا سەرایا سەلام لە رەوتەکەی جیابکەنەوە
عێراق28-05-2026

موقتەدا سەدر چوار بەرپرسی راسپارد لە هەفتەیەکدا سەرایا سەلام لە رەوتەکەی جیابکەنەوە

سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی لە مەیسان کوژرا
عێراق28-05-2026

سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی لە مەیسان کوژرا


رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دادی عێراق ئاماری نوێی ئەو زیندانییانە ئاشکرا دەکات بەپێی یاسای لێبووردنی گشتی ئازادکراون و دەڵێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 12 هەزار کەس لەو چوارچێوەیەدا گەڕاونەتەوە نێو خێزانەکانیان.

ئەحمەد لعێبی، گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق، رۆژی پێنجشەممە 28-05-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە دەستپێکی جێبەجێکردنی یاسای لێبووردنی گشتییەوە تاوەکو 24ـی ئایاری 2026، کۆی گشتیی ئەو زیندانییانەی لە زیندانەکانی سەر بە وەزارەتی داد ئازادکراون، گەیشتووەتە 12 هەزار و 512 کەس.

سەبارەت بەو کەسانەی لە دەرەوەی یاسای لێبووردن ئازادکراون، گوتەبێژی وەزارەتی داد ئاماژەی بەوە کرد، پێنج هەزار و 379 کەسی دیکە بەپێی بڕیاری جیاوازی دادگەکان ئازادکراون، کە پڕۆسەی ئازادکردنەکەیان یان "ئازادکردنی مەرجدار" بووە، یان ماوەی سزاکەیان بەتەواوی کۆتایی هاتووە.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، پێشتر باسی لە ئازادکردنی 42 هەزار کەس کردبوو، سەبارەت بە جیاوازیی ئامارەکەی ئەوان و ئەنجوومەنی دادوەری، لعێبی روونی کردەوە: "ئامارەکەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی تەواوی دەستگیرکراون دەگرێتەوە بە راگیراون و ئەوانەشی لە وەزارەتی ناوخۆش دەستگیرکراون، بەڵام ئامارەکەی ئێمە تەنیا تایبەتە بەو زیندانییانەی کە لەژێر سەرپەرشتیی وەزارەتی داددابوون."