Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی حەسائیبی ئەهلی حەق

لۆگۆی حەسائیبی ئەهلی حەق

عێراق02-06-2026

عەسائیبی ئەهلی حەق لیژنەیەکی بۆ پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ حەشدی شەعبی پێکهێنا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر02-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

یەکەم کاروانی ئەم ساڵی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستانەوە دەگەڕێنەوە عێراق
عێراق02-06-2026

یەکەم کاروانی ئەم ساڵی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستانەوە دەگەڕێنەوە عێراق

ئەسحابولکەهف دەڵێت تەنیا بە نووسراوی مەرجەعیەت دەستبەرداری چەک دەبن
عێراق02-06-2026

ئەسحابولکەهف دەڵێت تەنیا بە نووسراوی مەرجەعیەت دەستبەرداری چەک دەبن

خواردنەوەیەکی وزەبەخش لە عێراق قەدەخە کرا
عێراق02-06-2026

خواردنەوەیەکی وزەبەخش لە عێراق قەدەخە کرا

رووداو دیجیتاڵ

بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ هێزەکانی لەنێو دەستەی حەشدی شەعبی؛ لیژنەکە ژمارەی چەکدار و چەکەکانیشیان تۆمار دەکات.

رۆژی سێشەممە، 2ی حوزەیرانی 2026، بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە راگەیێنراوێکدا پێکهێنانی ئەو لیژنەیەی بڵاوکردەوە. 

بەگوتەی ئەو بزووتنەوەیە، پێکهێنانی لیژنەکە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری پچڕانی پەیوەندییە لەگەڵ پێکهاتەکانی دەستەی حەشدی شەعبی و جێبەجێکردنی داوای مەرجەعیەتە.

لیژنەکەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە چوار کەس پێکهاتووە و لەلایەن جەواد تڵێباوی بەرپرس لەو بزووتنەوەیە سەرۆکایەتى دەکرێت.

عەسائیبی ئەهلی حەق سێ لیوا و 11 فەوجی لەنێو دەستەی حەشدی شەعبی هەیە، کە لە پارێزگاکانی دیالە، سەلاحەدین و نەینەوا جێگیرکراون.

ئەو بزووتنەوەیە رایگەیاند، ئەو لیژنەیەی پێکیانهێناوە، جگە لە دەستەبەرکردنی پێویستییەکانی جێبەجێکردنی بڕیاری پچڕانی پەیوەندی، سەرژمێریی چەکداران و چەک و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانیان دەکات و دەیانبەستێتەوە بە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانەوە.
هەستیار قادر
هەستیار قادر02-06-2026