Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەبو جەننە، تیکتۆکەر و خاوەنی چێشتخانە لە شاری مووسڵ.

ئەبو جەننە، تیکتۆکەر و خاوەنی چێشتخانە لە شاری مووسڵ.

عێراق01-06-2026

ئەبو جەننە لەسەر "سەرچاوەی داهاتەکەی" لە مووسڵ دەستگیرکرا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر01-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عێراق چاودێریی نرخی هێلکە دەکات و چەند بڕیارێکی نوێی ئابووری دەردەکات
عێراق01-06-2026

عێراق چاودێریی نرخی هێلکە دەکات و چەند بڕیارێکی نوێی ئابووری دەردەکات

لە تشرینی دووەمەوە بەکارهێنانی عەلاگە لە عێراق قەدەخە دەکرێت
عێراق01-06-2026

لە تشرینی دووەمەوە بەکارهێنانی عەلاگە لە عێراق قەدەخە دەکرێت

هێڵی ئاسمانیی عێراق گەشتەکانی بۆ لوبنان راگرت
عێراق01-06-2026

هێڵی ئاسمانیی عێراق گەشتەکانی بۆ لوبنان راگرت

رووداو دیجیتاڵ

ئەبو جەننە، تیکتۆکەر و خاوەنی چێشتخانە لە شاری مووسڵ، لەلایەن هێزێکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانییەوە دەستگیرکرا، بە گوتەی سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، دەستگیرکردنەکە بۆ ئەوەیە لە سەرچاوەی داهاتەکەی بکۆڵنەوە.

ئەو تیکتۆکەرە رۆژی 31ی ئایاری 2026 لەلایەن هێزێکی سەر بە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراقەوە دەستگیرکراوە.

دووشەممە، 1ی حوزەیرانی 2026، محەممەد کاکەیی، سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ئەبو جەننە بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی داهاتەکەی لەلایەن ئاسایشی نیشتمانییەوە لە شاری مووسڵ دەستگیرکراوە.

عەبدولڕەحمان محەممەد، ناسراو بە "ئەبو جەننە"، لەگەڵ ئەوەی خاوەنی چێشتخانەیەکی تایبەت بە ماسیی برژاوە لە مووسڵ، جۆرە خواردنەوەیەکی تایبەت بە خۆی دروست کردووە و لە رێگەی تیکتۆکەوە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لەنێو قووتووی ئەو خواردنەوانەدا خەڵات هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیکڕن کە، 10 ئۆتۆمبێلی جۆری تاهۆ و 250 ئامێری تەلەفۆنی ئایفۆنە.

محەممەد کاکەیی رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان بۆ ئەوەیە بزانن سەرچاوەی داهاتی ئەو  خەڵاتانە لەکوێوەیە، پێشتریش لەسەر بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی نەشیاو لە رێگەى تیکتۆکەوە دەستگیرکراوە و دواتر ئازاد کراوە.

هەستیار قادر
هەستیار قادر01-06-2026