Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پارەی دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارەی دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

عێراق01-06-2026

لە بەغدا سێ ملیار دینار لە دۆسیەیەکی گەندەڵیدا گەڕێندرایەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید01-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بازرگانیی عێراق: پێشبینی دەکەین 5 ملیۆن تۆن گەنممان هەبێت
عێراق01-06-2026

بازرگانیی عێراق: پێشبینی دەکەین 5 ملیۆن تۆن گەنممان هەبێت

چوارچێوەی هاوئاهەنگی تاوتوێی بڕیارێک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەکی گرووپە چەکدارەکان دەکات
عێراق01-06-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی تاوتوێی بڕیارێک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەکی گرووپە چەکدارەکان دەکات

هەڵوێستی گرووپەکان لەبارەی رادەستکردنی چەک؛ نوجەبا و حیزبوڵڵا رەتیدەکەنەوە و عەسائیب دەڵێ: "رادەستی دەکەین"
عێراق01-06-2026

هەڵوێستی گرووپەکان لەبارەی رادەستکردنی چەک؛ نوجەبا و حیزبوڵڵا رەتیدەکەنەوە و عەسائیب دەڵێ: "رادەستی دەکەین"

رووداو دیجیتاڵ

دادگەی لێکۆڵینەوەی کەرخی دووەم لە بەغدا، بڕی سێ ملیار دیناری لە دۆسیەیەکی گەندەڵی دارایی و کارگێڕیدا گەڕاندەوە بۆ گەنجینەی دەوڵەت. ئەنجوومەنی باڵای دادوەریش دەڵێت، رێکارەکان دژی سەرپێچیکاران بەردەوام دەبن.

رۆژی دووشەممە 1ـی حوزەیرانی 2026، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، دادگەی لێکۆڵینەوەی کەرخی دووەم بڕی سێ ملیار دیناری عێراقیی گەڕاندووەتەوە، کە ئەو بڕە پارەیە وەک داهاتی دۆسیەیەکی گەندەڵی دارایی و کارگێڕی هەژمار کراوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، پرۆسەی گێڕانەوەی ئەو بڕە پارە زەبەلاحە "بە هەوڵێکی چڕ و بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی دادوەری یەکەمی دادگەی لێکۆڵینەوەی کەرخی دووەم کراوە".

ئەنجوومەنەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکاندایە بۆ پاراستنی سامانی گشتی و گێڕانەوەی ئەو پارانەی بە نایاسایی براون.

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، رێکارە یاساییەکان دژی هەموو ئەو کەسانە بەردەوام دەبن کە بە رێگەی نایاسایی هەوڵی بەدەستهێنانی قازانج و زیانگەیاندن بە ماڵی گشتی دەدەن، ئەوەش لەپێناو "رێگریکردن لە هەر جۆرە بەهەدەردانێکی سامانی وڵات."

ئەم بڕیار و هەنگاوەی دادگەی کەرخ لە کاتێکدایە، لەم دواییانەدا دامەزراوە دادوەرییەکانی عێراق رێکارەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی تووندتر کردووە و چەندین دۆسیەی گەورەی گەندەڵییان جووڵاندووە بە مەبەستی گێڕانەوەی سەدان ملیار دینار بۆ گەنجینەی گشتی.

گەشاو خالید
گەشاو خالید01-06-2026