Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ساتی هەڵدانی مووشەکێکی ئێران

ساتی هەڵدانی مووشەکێکی ئێران

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-05-2026

راپۆرتێک: بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پارچەی مووشەکێکی ئێران لە کوێت چەند ئەمریکییەک بریندار بوون

0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

بژار زوبێر

رۆژی بڵاوکردنەوە

30-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نەتەنیاهوو: سوپای ئیسرائیل لە رووباری لیتانیی باشووری لوبنان پەڕییەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-05-2026

نەتەنیاهوو: سوپای ئیسرائیل لە رووباری لیتانیی باشووری لوبنان پەڕییەوە

رووسیا لەبارەی سزای سەر کۆمپانیاکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق: نایاسایین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-05-2026

رووسیا لەبارەی سزای سەر کۆمپانیاکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق: نایاسایین

ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کوێت دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست28-05-2026

ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کوێت دەکات

رووداو دیجیتاڵ

لە راپۆرتێکدا کە ئەمڕۆ شەممە بڵاوی کردووەتەوە، پێگەی بلوومبێرگی ئەمریکی دەڵێ، لە 24 کاژێری رابردوودا بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پارچەی مووشەکێکی بالیستیی ئێران لە بنکەیەکی ئاسمانی لە کوێت، چەند ئەمریکییەک بریندار بوون و دوو درۆنی هێرشبەری جۆری MQ-9 Reaper زیانی گەورەیان بەرکەوت. ئەمەش لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێی رێککەوتنێک دەکات بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستە ناسکەکەی نێوانیان.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێ، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی کوێت مووشەکێکی ئێرانیی جۆری فاتح-110ی تێکشکاندووە، بەڵام پاشماوەی مووشەکەکە کەوتووەتە خوارەوە و بەر بنکەی ئاسمانیی عەلی سالم کەوتووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە بەهۆی رووداوەکەوە، پێنج ئەمریکی، کە پێکهاتوون لە بەڵێندەر و سەرباز، بە سووکی بریندار بوون؛ هەروەها درۆنێکی جۆری ریپەر بەتەواوی تێکشکاوە و یەکێکی دیکەش زیانی گەورەی بەرکەوتووە، کە تێچووی دروستکردنی هەر یەکێک لەو درۆنانە نزیکەی 30 ملیۆن دۆلارە.

تاوەکو ئێستا فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) هیچ لێدوانێکی فەرمی لەسەر رووداوەکە نەداوە.

ئەم هێرشە لە کاتێکدایە، ئەمریکا تاوتوێی رێککەوتنێک دەکات بۆ درێژکردنەوەی ئەو ئاگربەستەی لە مانگی نیسانەوە راگەیێندراوە، هەرچەندە لەو ماوەیەشدا هەردوولا بەردەوام بوون لە هێرشکردنە سەر یەکدی.

رۆژی هەینی ترەمپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایگەیاند کە ئامادەیە "بڕیاری کۆتایی" لەسەر رێککەوتنێکی سەرەتایی بدات؛ بەڵام بە گوتەی بەرپرسێکی کۆشکی سپی، ئەو کۆبوونەوە دوو کاژێرییەی رۆژی هەینی لە ژووری قەیرانەکان بەڕێوەچوو، بێ راگەیاندنی هیچ بڕیارێک لەلایەن ترەمپ کۆتایی هاتووە.

بلوومبێرگ ئاماژە بەوە دەکات کە شەڕی ئێران بووەتە هۆی کەمبوونەوەی خێرای چەک و تەقەمەنییە بەنرخەکانی ئەمریکا، وەک مووشەکەکانی کروزی جۆری JASSM-ER و تۆماهۆک، هەروەها مووشەکەکانی بەرگریی ئاسمانیی وەک THAAD، پاتریۆت و SM-3 Block IIA.

بەپێی نوێترین راپۆرتی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن) سەبارەت بە زیانەکانی ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی داستانئاسا کە ناوە ئەمریکییەکەیەتی بۆ جەنگی دژی ئێران، تاوەکو ئێستا 14 ئەمریکی کوژراون و 409ی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکانی سەنتەری ستراتیجی و لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتییەکان، مووشەکی فاتح-110ی ئێرانی، مووشەکێکی بالیستیی مەودا کورتە و دەتوانێت کڵاوەیەکی تەقەمەنی بە کێشی 500 کیلۆگرام هەڵبگرێ. لەوەتەی دەستپێکی شەڕەکەش لە 28ـی شوباتەوە، تاران زیاتر لە هەزار و 850 مووشەکی بالیستیی ئاراستەی ئامانجە جیاوازەکانی ناوچەکە کردووە.