Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو

ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست28-05-2026

ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کوێت دەکات

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی بڵاوکردنەوە

28-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نەتەنیاهوو: سوپای ئیسرائیل لە رووباری لیتانیی باشووری لوبنان پەڕییەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-05-2026

نەتەنیاهوو: سوپای ئیسرائیل لە رووباری لیتانیی باشووری لوبنان پەڕییەوە

رووسیا لەبارەی سزای سەر کۆمپانیاکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق: نایاسایین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-05-2026

رووسیا لەبارەی سزای سەر کۆمپانیاکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق: نایاسایین

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر-باکۆ و بەغدا-تونس دەستپێدەکەنەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست28-05-2026

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر-باکۆ و بەغدا-تونس دەستپێدەکەنەوە


رووداو دیجیتاڵ

ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو رایگەیاند، ئەوان بە تووندی سەرکۆنەی هێرشە بەردەوامەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر کوێت دەکەن. هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە جەختی کردەوە کە مافی خۆیانە بەرگری لە خۆیان بکەن لە بەرامبەر هەر هێرشێک کە بکرێتە سەریان.

ئەم هەڵوێستەی جاسم محەممەد بدێوی، دوای ئەوە هات کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28ی ئایاری 2026، وەزارەتی بەرگریی کوێت ئاشکرای کرد کە سیستمەکانی بەرگریی وڵاتەکەی رووبەڕووی هێرشێکی درۆنی و مووشەکی بوونەتەوە.

ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو ئاماژەی بەوە کرد، ئەوان پاڵپشتیی هەر رێکارێک دەکەن کە کوێت بیگرێتە بەر بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییەکەی. ئەو گوتیشی: "بەردەوامیی ئەم هێرشانە پێشێلکارییەکی روونی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە لەبارەی رێزگرتن لە بنەماکانی دراوسێیەتی."

وەزارەتی دەرەوەی کوێت لە راگەیێندراوێکدا ئێرانی بە ئەنجامدانی هێرشەکان تۆمەتبار کرد و رایگەیاند، هێرشەکان بە مووشەک و درۆن بوون، ئەمەش وەک "پێشهاتێکی مەترسیدار و پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی خاکەکەی" ناوبرد. 

کوێت دەڵێت، مافی تەواوی خۆیانە رێکاری پێویست بگرنە بەر و چیدیکە لە ئاست ئەم جۆرە پێشێلکارییانەدا بێدەنگ نابن.

ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو لە 6 وڵات پێکهاتووە کە کوێت یەکێکە لە ئەندامە چالاکەکانی نێو ئەو ئەنجوومەنە.