کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیدارێکی پێشووی ئەردۆغان و نیکۆل پاشنیان.

دیدارێکی پێشووی ئەردۆغان و نیکۆل پاشنیان.

جیهان

تورکیا و ئەرمینیا هەنگاو بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان دەنێن

0:00
0:00
قەبارەی دەق
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان03-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: رەنگە چاوم بە رێبەری ئێران بکەوێت
جیهان03-06-2026

ترەمپ: رەنگە چاوم بە رێبەری ئێران بکەوێت

ئەڵمانیا: پار 1.6 ملیار یۆرۆ لە وڵاتەکەمانەوە بۆ تورکیا، ئێران، سووریا و عێراق نێردراوە
جیهان03-06-2026

ئەڵمانیا: پار 1.6 ملیار یۆرۆ لە وڵاتەکەمانەوە بۆ تورکیا، ئێران، سووریا و عێراق نێردراوە

فەرەنسا مەدالیای (سوارچاک) دەبەخشێتە کۆنسووڵەکەی لە هەولێر
جیهان02-06-2026

فەرەنسا مەدالیای (سوارچاک) دەبەخشێتە کۆنسووڵەکەی لە هەولێر

رووداو دیجیتاڵ

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و نیکۆڵ پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی یەریڤان و ئەنقەرەیان تاوتوێ کرد.

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا کە شەوی رابردوو سازکرا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و نیکۆل پاشنیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا تاوتوێی وردەکارییەکانی دەستپێکردنەوەی بازرگانیی راستەوخۆ و چەند هەنگاوێکی دیکەی نێوانیان کرد.

بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، پاشینیان پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە ئەردۆغان کردووە؛ هەروەها پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گۆڕانکارییە ناوچەییەکان هەڵسەنگێندراون.

ئەردۆغان لە پەیوەندییەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەرمینیا بەو هەنگاوانەی بۆ دەستپێکردنی بازرگانیی راستەوخۆ نراون، بەردەوامە. لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پرۆسەی گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکان خرایە بەر باس.

ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە، تورکیا هەوڵ بۆ فەراهەمبوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە دەدات و پشتیوانیی تورکیای بۆ ئەم بابەتە دووپاتکردەوە.

پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەرمینیا لە 30 ساڵی رابردوودا

دوای رووخانی یەکێتیی سۆڤیەت، ئەرمینیا رۆژی 21ـی ئەیلوولی 1991 سەربەخۆیی راگەیاند. تورکیا رۆژی 16ـی کانوونی یەکەمی 1991 دانی بە سەربەخۆیی ئەرمینیادا نا و هاوکاریی مرۆیی بۆ نارد. 

هەروەها بۆ پاڵپشتیی زیاتر، تورکیا لە ساڵی 1992 ئەرمینیای بانگهێشت کرد بۆ ئەوەی ببێتە وڵاتێکی دامەزرێنەر لە رێکخراوی هاوئاهەنگیی ئابووریی دەریای رەش، بەڵام دوای ئەوەی ئەرمینیا ساڵی 1993 هەرێمی ناگۆرنۆ-قەرەباخی لە ئازەربایجان کۆنترۆڵکرد، پەیوەندیی نێوان تورکیا و ئەرمینیا پچڕا و سنوورییان بەڕووی یەکدیدا داخست. 

پچڕانی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و یەریڤان

کۆماری تورکیا بۆ 12 ساڵ هیچ پەیوەندییەکی فەرمی و دیپلۆماسی لەگەڵ ئەرمینیا نەهێشت.

ساڵی 2005، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتی تورکیا، نامەیەکی بۆ رۆبێرت کۆچەریان، سەرۆککۆماری ئەوکاتەی ئەرمینیا نارد و تێیدا داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی کرد.
 
پەیوەندیی دیپلۆماسی لەسەر ئاستی نزم لەنێوان هەردوو وڵات دەستی پێکردەوە. ساڵی 2008 عەبدوڵڵا گول، سەرۆککۆماری ئەو کاتی تورکیا، نامەی پیرۆزبایی ئاراستەی سێرژ سارکیسیان کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆککۆماری ئەرمینیا. رۆژی 12ـی نیسانی 2008، بۆ یەکەمجار ئەردۆغان لەگەڵ سارکیسیان لە واشنتن کۆبوونەوە.
 
سەردانی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ ئەرمینیا

رۆژی 6ـی ئەیلوولی 2008، عەبدوڵڵا گول، سەردانی یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیای کرد. ئەمە یەکەم سەردانی تورکیا بوو لەسەر ئاستی سەرۆککۆمار دوای 15 ساڵ لە پچڕانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا. سەردانەکەی گول بۆ یەک رۆژ بوو، لەگەڵ سەرۆککۆماری ئەرمینیا ئامادەی یاریی تۆپی پێی نێوان تورکیا و ئەرمینیا بوون کە یاریی ئامادەکاری بۆ جامی جیهانیی 2010 بوو. 

ئەو سەردانە بە "دیپلۆماسیی تۆپی پێ" وەسف کرا. مانگێک دواتر سارکیسیان، سەرۆککۆماری ئەرمینیا سەردانی ئەنقەرەی کرد.
 
رۆژی 10ـی تشرینی یەکەمی 2009 رێککەوتننامەی زیورخ - پرۆتۆکۆڵی بونیاتنانەوەی پەیوەندیی دیپلۆماسی لەنێوان تورکیا و ئەرمینیا واژۆ کرا، بەڵام بەهۆی رەتکردنەوەی مەرجەکانی تورکیا کە داوای کشانەوەی ئەرمینیای لە ناوچەی ناگۆرنۆ-قەرەباخ دەکرد، پەرلەمانی ئەرمینیا ئەو مەرجانەی رەتکردنەوە و نیسانی 2010 پرۆتۆکۆڵەکەی هەڵوەشاندەوە.
 
دوای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا و وەرگرتنەوەی ناگۆرنۆ-قەرەباخ، ئەردۆغان پەیامی ئەوەی بە ئەرمینیا گەیاند کە ئامادەن پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە.
 
رۆژی  15ـی کانوونی یەکەمی 2021، تورکیا باڵیۆزی خۆی (سەردار کڵچ) بۆ یەریڤان دەستنیشان کرد و 3 رۆژ دواتر ئەرمینیا باڵیۆزی خۆی (روبێن روبینیان)ـی ناردە ئەنقەرە.
 
لە 1ـی کانوونی دووەمی 2022، ئەرمینیا گەمارۆی لەسەر سەرجەم بەرهەمە تورکییەکان هەڵگرت. لە 14ـی هەمان مانگ، یەکەم شاندی دیپلۆماسیی نێوان ئەرمینیا و تورکیا لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا کۆبوونەوە.
 
نیکۆل پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا لە مانگی حوزەیرانی 2023 لە رێورەسمی دەستبەکاربوونی ئەردۆغان بۆ سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بەشداریی کرد. لە مانگی حوزەیرانی 2025 پاشینیان لە ئیستەنبووڵ لەگەڵ ئەردۆغان کۆبووەوە.

 

کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان03-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: رەنگە چاوم بە رێبەری ئێران بکەوێت
جیهان03-06-2026

ترەمپ: رەنگە چاوم بە رێبەری ئێران بکەوێت

ئەڵمانیا: پار 1.6 ملیار یۆرۆ لە وڵاتەکەمانەوە بۆ تورکیا، ئێران، سووریا و عێراق نێردراوە
جیهان03-06-2026

ئەڵمانیا: پار 1.6 ملیار یۆرۆ لە وڵاتەکەمانەوە بۆ تورکیا، ئێران، سووریا و عێراق نێردراوە

فەرەنسا مەدالیای (سوارچاک) دەبەخشێتە کۆنسووڵەکەی لە هەولێر
جیهان02-06-2026

فەرەنسا مەدالیای (سوارچاک) دەبەخشێتە کۆنسووڵەکەی لە هەولێر

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە