Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەو کەشتییە رووسییەی لەلایەن فەرەنساوە بە هاوکاریی بەریتانیا دەستی بەسەردا گیراوە

ئەو کەشتییە رووسییەی لەلایەن فەرەنساوە بە هاوکاریی بەریتانیا دەستی بەسەردا گیراوە

جیهان02-06-2026

فەرەنسا دەست بەسەر کەشتییەکی "کەشتیگەلی سێبەر"ـی رووسیادا دەگرێت

0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر
بژار زوبێر02-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێنتاگۆن نووسینگەی راگەیاندن لە رۆژنامەڤانان قەدەخە دەکات
جیهان02-06-2026

پێنتاگۆن نووسینگەی راگەیاندن لە رۆژنامەڤانان قەدەخە دەکات

Claude کێشەی تەکنیکی تێکەوت
جیهان02-06-2026

Claude کێشەی تەکنیکی تێکەوت

لە هێرشێکی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا 9 کەس کوژران
جیهان02-06-2026

لە هێرشێکی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا 9 کەس کوژران

رووداو دیجیتاڵ

هێزی دەریایی فەرەنسا بە گومانی بەرزکردنەوەی ئاڵای ساختە، دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا گرت کە پێدەچێت بەشێک بێت لە "کەشتیگەلی سێبەر"ـی رووسیا، کە بۆ خۆدزینەوە لە سزاکانی رۆژئاوا بەکاردەهێندرێن. رۆژی سێشەممە کەشتییەکە گەیێندرایە بەندەرێکی فەرەنسا.

رۆژی یەکشەممە، بە یارمەتیی بەریتانیا، هێزی دەریایی فەرەنسا لەنێو ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا هەڵیکوتایە سەر کەشتیی نەوتهەڵگری تاگۆر دوای ئەوەی کاپتنە رووسییەکەی رەتیکردەوە گوێڕایەڵی فەرمانەکان بێت.

بەگوتەی بەرپرسانی فەرەنسا، کەشتییەکە لە شاری مورمانسکی رووسیاوە بەڕێکەوتبوو و بەرەو کامیرۆن لە ئەفریقا دەڕۆیشت، بەڵام بە ساختە ئاڵای کامیرۆنی بەرزکردبووەوە.

کرێملین ئەم کارەی فەرەنسای بە "چەتەگەریی دەریایی نێودەوڵەتی" ناوبرد.

گومان دەکرێت کەشتییەکە نەوتی رووسیا یان ئێران بگوازێتەوە، کە هەردووکیان لەلایەن رۆژئاواوە سزادراون. بەپێی زانیارییەکان، کەشتییەکە پەیوەندی بە محەممەد حوسێن شەمخانییەوە هەیە، کە سەرمایەدارێکی بواری گواستنەوەی نەوتە و کوڕی عەلی شەمخانییە. 

عەلی شەمخانی، راوێژکاری رێبەری پێشووی ئێران بوو و هەردووکیان لە 28ـی شوباتدا لە یەکەم رۆژی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کوژران.

"کەشتیگەلی سێبەر" چییە؟

بریتییە لە کۆمەڵێک کەشتی کە زۆرجار ئاڵاکانیان دەگۆڕن یان تابلۆی ساختە بەکاردەهێنن، بۆ ئەوەی نەتوانرێت چاودێرییان بکرێت و سزاکانیان بەسەردا جێبەجێ نەکرێت.

لە دەستپێکی جەنگی ئۆکرایناوە لە ساڵی 2022، وڵاتانی رۆژئاوا سزایان بەسەر سەدان کەشتیدا سەپاندووە کە پێدەچێت بەشێک بن لە کەشتیگەلی سێبەری رووسیا، تەنیا یەکێتیی ئەورووپا نزیکەی 600 کەشتی لەو جۆرەی خستووەتە لیستی سزاکانەوە.

هەنگاوەکانی فەرەنسا

لە مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردووەوە، ئەمە چوارەمین کەشتییە فەرەنسا بە گومانی بوون بە بەشێک لە کەشتیگەلی سێبەر دەستی بەسەردا دەگرێت. دوو کەشتیی پێشوو دوای پێبژاردن ئازاد کران. هەروەها لە مانگی نیساندا، فەرەنسا پلانێکی راگەیاند بۆ دوو هێندەکردنی سزای سەر ئەو کەشتییانەی، کە ئاڵا بەرزناکەنەوە یان فەرمانەکان جێبەجێ ناکەن.

بژار زوبێر
بژار زوبێر02-06-2026