Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامن

لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامن

جیهان02-06-2026

لە ویلایەتی ئایۆوای ئەمریکا کەسێک 6 ئەندامی خێزانەکەی و خۆیشی کوشت

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ02-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هێرشێکی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا 9 کەس کوژران
جیهان02-06-2026

لە هێرشێکی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا 9 کەس کوژران

دوای بەریتانیا، ئەمریکاش گیانلەدەستدانی سەربازێکی لە هەولێر رادەگەیێنێت
جیهان02-06-2026

دوای بەریتانیا، ئەمریکاش گیانلەدەستدانی سەربازێکی لە هەولێر رادەگەیێنێت

راپۆرتێک: ترەمپ بە نەتەنیاهووی گوتووە "شێت بوویت" و بە تووندی قسەی لەگەڵ کردووە
جیهان02-06-2026

راپۆرتێک: ترەمپ بە نەتەنیاهووی گوتووە "شێت بوویت" و بە تووندی قسەی لەگەڵ کردووە


رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی ویلایەتی ئایۆوای ئەمریکا رایدەگەیێنێت، بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە پیاوێک شەش ئەندامی خێزانەکەی کوشتووە و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێناوە؛ ئەم رووداوە شۆکێکی گەورەی لە ناو شارۆچکەی مەسکەتین دروست کردووە.

رۆژی دووشەممە، 1ی حوزەیرانی 2026، فەرمانگەی پۆلیسی مەسکەتین رایگەیاند، نزیکەی کاژێر 12:12ی نیوەڕۆ بە کاتی واشنتن دی سی (19:12 بەکاتی هەولێر) ئاگادار کراونەتەوە لە رووداوێکی تەقەکردن لە ناو ماڵێکدا. کاتێک تیمەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە، تەرمی چوار کەسیان دۆزیوەتەوە کە بە فیشەک کوژرابوون. 

لێکۆڵەران بە خێرایی توانییان تەقەکەرەکە بناسنەوە کە ناوی رایان ویلیس مکفارلاند-ە و تەمەنی 52 ساڵە. پۆلیس ئاشکرای کرد، مکفارلاند پێش گەیشتنی ئەفسەرەکان ماڵەکەی جێهێشتووە. دواتر تەرمەکەی لە سەر رێڕۆیێکی نزیک پردێکی پیادە دۆزرایەوە، بەپێی بەڵگەکان فیشەکێکی بە خۆیەوە ناوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لە کاتی بەردەوامبوونی لێکۆڵینەوەکاندا، پۆلیس زانیاریی دەستکەوت کە رەنگە قوربانیی دیکە هەبن. دواتر ئەفسەرەکان تەرمی پیاوێکی دیکەیان لە ناو ماڵێک لە شەقامی "میڵ" دۆزیوەتەوە، هەروەها تەرمی پیاوێکی تریشیان لە ناو کۆمپانیایەک لە شەقامی "گراندڤیو" دۆزیوەتەوە کە ئەویش بە فیشەک کوژرابوو. 

کۆی گشتیی کوژراوەکانی ئەم رووداوە گەیشتە حەوت کەس، بە تەقەکەرەکەیشەوە. پۆلیس رایگەیاندووە، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان نیشانی دەدەن هەموو قوربانییەکان ئەندامی خێزانەکەی مکفارلاند بوون و رووداوەکە لە ئەنجامی کێشەیەکی خێزانی بووە.

لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان لە لایەن چەندین دەزگای ئەمنی و فیدراڵییەوە، لەوانە ئێف بی ئای و بەشی لێکۆڵینەوەی تاوان لە ئایۆوا، بەردەوامییان هەیە. پۆلیس داوا لە هەر کەسێک دەکات زانیاریی لەسەر روداوەکە هەیە، پەیوەندییان پێوە بکات. تاوەکو ئێستا ناوی قوربانییەکان بە فەرمی رانەگەیێندراوە تاوەکو بە تەواوەتی کەسوکاریان ئاگادار دەکرێنەوە.

 


رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ02-06-2026