Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پارەی تمەنی ئێرانی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارەی تمەنی ئێرانی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

جیهان30-05-2026

لە چین تاوەکو قەتەر: پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە کوێ هەڵگیراون؟

0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلوان زیاد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

ژیلوان زیاد

رۆژی بڵاوکردنەوە

30-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پۆلیسی هۆڵەندا لە ژێر گوشارێکی زۆردایە بەهۆی لێدان لە ژنێکی دووگیان
جیهان30-05-2026

پۆلیسی هۆڵەندا لە ژێر گوشارێکی زۆردایە بەهۆی لێدان لە ژنێکی دووگیان

سریلانکا؛ پیاوێکی ئایینی بوودایی بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنی سێکسی سزادرا
جیهان30-05-2026

سریلانکا؛ پیاوێکی ئایینی بوودایی بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنی سێکسی سزادرا

سێنتکۆم: کەشتییەکی بارهەڵگری گامبیامان بە مووشەکی هێڵفایەر پەکخست
جیهان30-05-2026

سێنتکۆم: کەشتییەکی بارهەڵگری گامبیامان بە مووشەکی هێڵفایەر پەکخست

رووداو دیجیتاڵ

خاڵی ناکۆک لە گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە جەنگ، پرسی پارە بلۆککراوەکانی ئێرانە، کە بە 24 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت و تاران داوای ئازادکردنیان دەکات. 

بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم کە پشتی بەستووە بە سەرچاوەیەک لە نێو شاندی دانوستاندکاری ئێران، تاران سوورە لەسەر ئەوەی نیوەی ئەو بڕە پارەیەی پێبدرێت لەکاتی واژۆکردنی یاداشتێکی 14 خاڵەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریکا. بەگوێرەی راپۆرتەکە کۆماری ئیسلامیی ئێران داوا دەکات نیوەی دیکەی پارەکەی لە ماوەی 60 رۆژ دوای واژۆکردنی لێکتێگەیشتنەکە پێبدرێت.

شاندێکی باڵای ئێران، کە پێکهاتبوون لە محمد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و عەبدولناسر هیممەتی، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران، رۆژی دووشەممە 25-05-2026 گەیشتنە دەوحەی پایتەختی قەتەر بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئەمریکا و پرسی پارە بلۆککراوەکانی ئێران. بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی ئەی ئێف پی، کۆبوونەوەی شاندە ئێرانییەکە لەگەڵ بەرپرسانی قەتەری، پرسی گەروی هورمز و یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێرانیان خستووەتە بەرباس.

سامانە بلۆککراوەکانی ئێران ئەو پارەیە دەگرێتەوە کە لە بانکە نێودەوڵەتییەکان بلۆک کراون، پێک دێن لە پارەی فرۆشتنی نەوت، وەبەرهێنانی خانووبەرە و ژێرخانی ئابووری وڵاتەکە. بەشێکی زۆری ئەر سامانانە چەندین دەیەیە بلۆک کراون، دوای ئەوەی بۆ یەکەمجار سزایان خرایە سەر لە سەردەمی سەرۆکایەتیی جیمی کارتەر، دوابەدوای سەرهەڵدانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ساڵی 1979، لە وەڵامی دستبەسەرداگرتنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تاران.

بڕی راستەقینەی سامانە بلۆککراوەکانی ئێران بە نادیاری ماوەتەوە، بەڵام بەپێی خەمڵاندنەکانی حکومەتی ئێران، زیاتر لە 100 ملیار دۆلار دەبن، بە نزیکەیی یەک لەسەر سێی کۆی بەرهەمی گشتی ناوخۆیی ئێران دەکات.

زیاتر لە 20 ملیار دۆلار لە پارەی بلۆککراوی ئێران لە چینە، 1 ملیار دۆلار لە ژاپۆنە، 7 ملیار دۆلار لە هیندستان و 6 ملیار دۆلار لە عێراقە.

بڕی 6 ملیار دۆلاری ئێران لە ئێستادا لە قەتەر هەڵگیراوە، دوای ئەوەی لە ساڵی 2023 لە کۆریای باشوورەوە گواسترایەوە بۆ دەوحە، وەک بەشێک لە رێککەوتنێکی نێوان جۆ بایدنی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ ئاڵوگۆری ژمارەیەک زیندانیی. ئەم بڕە پارەیە، کە پارەی فرۆشتنی نەوتە، جارێکیتر بلۆککرایەوە لە لایەن ئەمریکا و قەتەر دوای هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە ئۆکتۆبەری 2023.

بۆچی ئەم پرسە گرنگە؟

ئێران لە دوای شۆڕشی 1979ـوە چەندین جار داوای گەڕاندنەوەی سەروەت و سامانە بلۆککراوەکانی دەکات، بەڵام زۆربەیان لە دەرەوەی وڵات بە بلۆککراوی ماونەتەوە. وڵاتەکە بەهۆی ئەو سزایانەی لە دوای شۆڕشەوە بەسەریدا سەپێندراون، رووبەرووی فشاری دارایی تووند بووەتەوە. ئەمساڵ هەڵاوسان تاوەکو سەرووی 50% بەرزبووەتەوە، هاوکات نرخی تمەن بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە، ئەمەش حکومەتی ناچارکردووە خەرجییەکان زیاد بکات بۆ سەقامگیرکردنی هاوردەکردنی پێویستی وەک خۆراک و سووتەمەنی.

ئێران گەڕاندنەوەی سامانە بلۆککراوەکانی بۆ ئەوەیە دەستبکاتەوە بە بنیاتنانەوەی وڵاتەکەی و قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی ئابووری و ژێرخانی کە دووچاری هاتووە بەهۆی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە.

فاتمە موهاجرانی، گوتەبێژی حکومەتی ئێران لە مانگی نیسانی رابردوودا رایگەیاندبوو، زیانەکانی جەنگی 40 رۆژی یەکەمی شەڕ بە نزیکەی 270 ملیار دۆلار خەمڵێندراوە، لەکاتێکدا هەندێک لە ئابووریناسان ئەو رێژەیەیان لە سەرووی 300 ملیار دۆلارەوە داناوە.

پاڵنەری سەرەکیی ئێران بۆ دەستگەیشتن بە سامانە بلۆککراوەکانی لەوە سەرچاوە دەگرێت کە ئێران پێی وایە ئەستەمە ئەمریکا و ئیسرائیل رازیبن بەوەی زەرەر و زیانە مادییەکانی جەنگ بدەن بە ئێران. لە هەمان کاتدا ئێران دەیەوێت داهات کۆبکاتەوە لە رێگای وەرگرتنی باج لەو کەشتییانەی بە تەنگەی هۆرموز تێدەپەڕن؛ بەڵام ئەمریکا زۆر بەتووندی دژی ئەم هەنگاوەی ئێران وەستاوەتەوە.

ئێران دوای رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 کە لە سەردەمی باراک ئۆباما سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا واژۆ کرابوو، دەستی گەیشت بە بەشێک لە سامانە بلۆککراوەکانی لە بانکە نێودەوڵەتیەکان. دوای ئەوەی ئەمریکا هەندێک لە سزاکانی هەڵگرت، تاران توانی 50 ملیار دۆلار لە پارەی بلۆککراو وەربگرێتەوە.

سزاکان دوبارە سەپێندرانەوە بەسەر ئێران لە ماوەی خولی یەکەمەنی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ، دوای ئەوەی بریاریدا ئەمریکا بکشێنێتەوە لە رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015.