Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پێدرۆ سانجێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا. وێنە: ئەنادۆڵ

پێدرۆ سانجێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا. وێنە: ئەنادۆڵ

تورکیا04-05-2026

بەهۆی کێشەی تەکنیکی فرۆکەکەی، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا شەوێک لە ئەنقەرە مایەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی بڵاوکردنەوە

04-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئەردۆغان: پێنج ملیۆن موسڵمان چاوەڕێن نەتەنیاهوو ببێتە عیبرەت
تورکیا27-05-2026

ئەردۆغان: پێنج ملیۆن موسڵمان چاوەڕێن نەتەنیاهوو ببێتە عیبرەت

تورکیا زیاتر لە 84 هەزار ماڵپەڕی گرەوکردنی نایاسایی بلۆک کردووە
تورکیا27-05-2026

تورکیا زیاتر لە 84 هەزار ماڵپەڕی گرەوکردنی نایاسایی بلۆک کردووە

پارێزگاری کەرکووک سەردانی دەوڵەت باخچەلی کرد
تورکیا26-05-2026

پارێزگاری کەرکووک سەردانی دەوڵەت باخچەلی کرد


رووداو دیجیتاڵ

دوای نیشتنەوەی فرۆکەکەی لە ئەنقەرە بەهۆی کێشەی تەکنیکی، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا ئەمرۆ بەیانی ئەنقەرەی جێهێشت و بەرەو یەریڤان بەڕێکەوت. 
 
ئێوارە 3ی ئایاری 20226، فڕۆکەکەی سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا بەڕیگاوەبوو لە مەدریدەوە بەرەو یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا، بەڵام بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە بەپەلە لە ئەنقەرە نیشتەوە. پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا بە ناچاری شەوێکی لە ئەنقەرە بەڕێکرد.
 
درەنگی دوێنی شەو، لەژێر رێکارێکی تووندی ئەمنی، سانچێز و شاندەکەی شەوەکەیان لە هۆتێلێک لە ئەنقەرە بەسەر برد، دوای چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکە ئەم بەیانییە هۆتێلەکەیان بەجێهێشت.
 
بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی فەرمیی ئیسپانیا EFE بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، فرۆکەی ئەیرباس A310 کە پێدرۆ سانچێزی هەڵگرتبوو، بۆ هەشتەمین لووتکەی کۆمەڵگەی سیاسیی ئەورووپا بەڕێگاوە بووە بۆ ئەرمینیا، بەڵام بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە بەپەلە لە فرۆکەخانەی ئەسەنبۆغا، لە ئەنقەرە نیشتەوە. دوای چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکە، ئەم بەیانییە، سانچێز درێژەی بە گەشتەکە داوە و بەرەو ئەرمینیا بەڕێکەوتووە.
 
ئەمە جاری دووەمە فرۆکەکەی سانچێز تووشی کێشەی تەکنیکی دەبێت و سانچێز بۆ کۆبوونەوە نێودەڵەتییەکان دوا دەخات. لە 4ی ئەیلوولی 2025 جارێکی دیکە شانچێز بۆ  بەشداری کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئۆکرانیا لە پاریس بەڕێکەوتبوو، بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە بەپەلە گەڕایەوە فرۆکەخانەی مەدرید و بە ئۆنلاین بەشداری لەو کۆبوونەوەیەدا کرد.