رووداو دیجیتاڵ
زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ یەک مسقاڵ شەش هەزار دیناری دیکە بەرز بووەوە.
عەبدوڵڵا ئەکرەم، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر ئەمڕۆ هەینی 31-01-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 591 هەزار دینارە و عەیار 18 بە 506 هەزار دینارە".
هەر ئەمڕۆ نرخی یەک میسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 618 هەزار دینارە و عەیار 24یش مسقاڵی بە 674 هەزار دینارە.
دوێنێ زێڕی عەیار 21 بە 585 هەزار و عەیار 18 بە 500 هەزار دینار بوو. هەروەها عەیار 22 بە 612 هەزار و عەیار 24یش بە 668 هەزار دینار بوو.
جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر گوتی: "جیا لە دوێنێ، بەراورد بە هەفتەی رابردوو هەر مسقاڵێک زێڕ 13 هەزار دینار بەرزبووەتەوە".
ئەوە لەکاتێکدایە، لەسەر ئاستی جیهانیش نرخی زێڕ لە بەرزترین ئاستیدایە و دوێنێ یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتە 2797 دۆلار.
نیگەرانی لە گرژییە بازرگانییەکان لەنێوان ئەمریکا لەگەڵ کەنەدا و مەکسیک، ترسی بازرگانانی زیادکردووە. هەروەها دابەزینی نرخی دۆلار و سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا هۆکاری دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ