پارێزگارى بانکى ناوەندیى عێراق: 100 ملیار دۆلار یەدەگمان هەیە

30-10-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
نیشانەکردن دیداری مێری
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگارى بانکى ناوەندیى عێراق رایگەیاند، بڕى دراوى عێراق کە مامەڵەى پێوەکرێت زیاتر لە 100 تریلیۆن دینارە و یەدەگى دراوەکەشى زیاتر لە 100 ملیار دۆلارە. دەشڵێت قەزرى دەرەکى بۆ کەمتر لە 20 ملیار دۆلار دابەزیوە.
 
ئەو گوتانەى عەلى عەللاق، پارێزگارى بانکى ناوەندیى عێراق لە کاتی بەشداریکردنی بوو لە پانێڵێکى دووەم رۆژى دیدارى مێرى لە شاری هەولێر.
  
عەلى عەللاق گوتى "ناکرێت چالاکیی بانکى ناوەندى لە سەکۆى ئەلیکترۆنى فرۆشتنى دۆلاردا قەتیس بکرێت، بەڵکو سەرپەرشتیی چالاکی دارایی وڵات دەکات".
 
بودجەى عێراق بۆ ساڵى 2024 زیاتر لە 211 تریلیۆن دینارە لەگەڵ کورتهێنانى 63 تریلیۆن و 599 ملیار دینار.
 
پارێزگارى بانکى ناوەندیى عێراق رایگەیاند، زیاتر 100 تریلیۆن دینار نەختینە هەیە، کە مامەڵەى پێوەدەکرێت لەکاتێکدا یەدەگى دراوى عێراق زیاتر لە 100 ملیار دۆلارە. 
 
یەکێك لە ئەرکەکانى بانکى ناوەنديى عێراق کۆنتڕۆڵکردنى ئاستى هەڵاوسانى ئابوورییە کە بەهۆى زۆرى  پارەى نەختینە لە بازاڕ دروست دەبێت و نرخى کاڵا بەرز دەکاتەوە.   
 
عەلى عەللاق گوتى "ئێستا هەڵاوسان گەیشتووەتە 3.8% و، ئەوە رێژەیەکى نموونەییە، لەکاتێکدا ساڵى 2023 رێژەى هەڵاوسان گەیشتبووە 7.5%، وەک بانکى ناوەندى بەشێک لە نەختینەمان کشاندەوە بۆ ئەوەى هەوڵاسان کەم بکەینەوە."
 
پارێزگارى بانکى ناوەندی ئاماژەى بەوەدا قەرزى دەرەکى عێراق کەم بووەتەوە بۆ کەمتر لە 20 ملیار دۆلار و، گوتى "ئەوەش بڕێکى زۆر نییە".
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتییەکی نەوتهەڵگری ڤەنزوێلا. وێنە: Reuters

یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە نزیکەی 61 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رۆژی هەینی لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا نرخی نەوت زیاتر دابەزی بەجۆرێک نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 16 سەنت دابەزی و یەک بەرمیلی بە 61 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.