رووداو دیجیتاڵ
بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ گەورەترین کارگەی ئاسن لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق لە پارێزگەی هەولێر دەکرێتەوە، کە ساڵانە 700 هەزار تۆن شیش بەرهەمدەهێنێت.
کارگەی ڤان ستیل لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە "رۆژی 28ـی نۆڤێمبەر، ئیڤێنتێکی گەورەی داهێنان بەڕێوەدەبەین."
کارگەی ڤان ستیل لە ساڵی 2019 مۆڵەتی لە دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە. بڕیارە ئەمڕۆ (سێشەممە، 28-11-2023) بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پارێزگەی هەولێر بکرێتەوە.
دەستەکە لە بارەی کارگەکەوە دەڵێت: کارگەکە لەتوانایدایە لەبەرھەمێنانی ئاسن پێویستییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق بە رێژەی 100٪ پڕبکاتەوە.
کارگەی ڤان ستیل تایبەتە بە بەرهەمهێنانی شیشی ئاسن، ساڵانە نزیکەی 700 هەزار تۆن شیش بەرهەمدەهێنێت و 900 هەلی کاری راستەوخۆ و نزیکەی 5000 هەلی کاری ناڕاستەوخۆی رەخساندووە. زیاتر لە 92٪ـی کرێکار و دەستی کاری، ناوخۆییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ