رووداو دیجیتاڵ
رۆژی هەینی نرخی زێڕ بەرزبووەوە و ئۆنسەیەکی توانی خۆی لە 3778 دۆلار بدات.
دوای ئەوەی نرخی زێڕ ئەو ئاستەی پێکا، لە کاتی داخستن بە 3762 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ئامارەکانی پەیوەست بە خەرجیی بەکارهێنەران لە ئەمریکا هاوتەریب بوون لەگەڵ پێشبینییەکان و ئەوەش بووە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ.
نرخی زێر لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا بە 3809 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
تای وانگ، بازرگانی سەربەخۆی زێڕ لەو بارەیەوە دەڵێت: "قەبارەی خەرجیی بەکارهێنەران لە ئەمریکا لە ئاستی چاوەڕوانییەکان بووە. ئەمەش بووەتە هۆکار بانکی ناوەندی ئەمریکا بەردەوام بێت لە کەمکردنەوەی سوودی بانکی و نیگەرانییەکانی کەمبێتەوە لەسەر سەرهەڵدانەوەی هەڵاوسان."
پێنوێنی خەرجیی بەکاهێنان لە ئەمریکا لە ئاستی ساڵانەدا بە رێژەی 2.7٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، لە پێشبینیکراو بوو.



