بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق بۆ رووداو: ئەمڕۆ کێشەی بەنزین چارەسەر دەبێت

25-05-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

چەند رۆژێکە کێشەی بەنزین لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق دروستبووە و قەرەباڵخی لە وێستگەکانی دابەشکردنی بەنزین هەیە. وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، کێشەکە ئەمڕۆ کۆتایی دێت.
 
دیوانیە، زیقار، واست و دیالە لە دیارترین ئەو پارێزگایانەن کێشەی بەنزینیان تێدا دروستبووە.
 
رافد سادق، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە وەزارەتی نەوتی عێراق، رۆژی شەممە، 25-05-2024، بە رووداوی گوت: "قەیرانی بەنزین نییە؛ ئەوەی هەیە ئەوەیە کە لە دوو رۆژی رابردوودا لە هەندێک پارێزگادا قەرەباڵخی لە وێستگەکانی دابەشکردنی سووتەمەنی دروستبووە".
 
رافد سادق هۆکاری کێشەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە هەندێک لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی پاڵاوگەی کەربەلا نۆژەن دەکرانەوە؛ گوتیشی: "ئێستا بەرهەمهێنان لەو پاڵاوگانە گەڕاوەتەوە دۆخی سرووشتی خۆی؛ هەروەها یەکەیەکی پاڵاوگەی بێجیش نۆژەنکراوەتەوە و ئێستا بەرهەمهێنان تێیدا دەستی پێکردوەتەوە".
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی لە وەزارەتی نەوتی عێراق گوتی، وەستانی ئەو یەکانە وایکرد ئەو کێشەیە دروستبێت و هەوڵ بدەن لە رێگەی هاوردەکردنەوە پڕی بکەنەوە. 
 
رافد سادق گوتی: "ئەمڕۆ کێشەکە بەتەواوی چارەسەر دەبێ و دۆخەکە دەگەڕێتەوە دۆخی سرووشتیی خۆی. دەستەی گواستنەوە لە کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانیش گواستنەوەی بەنزینی چڕتر کردووەتەوە بۆ ئەو پارێزگایانەی کێشەی بەنزنیان هەیە".
 
عێراق ئێستا رۆژانە 4 ملیۆن لیتر بەنزین هاوردە دەکات و پلانی هەیە تاوەکو کۆتایی 2025 هاوردەکردنی بەنزین کۆتایی بێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کاریگەریی پێناسی گومرگیی ئەمریکا لەسەر عێراق

پێناسى گومرگیی نوێى ئەمریکا داهاتى عێراق کەمدەکاتەوە

بڕیارێک لە واشنتنەوە، مشتومڕ و لێکەوتەکانى لە بەغدا گەرم کردووە کە سەپاندنى 39%ـی پێناسى گومرگییە بەسەر هەناردەى عێراق بۆ ئەمریکا، ئەگەرچى عێراق تەنیا نەوت بۆ ئەو وڵاتە هەناردە دەکات کە ئەو پێناسە نایگرێتەوە، بەڵام بە ناڕاستەوخۆ لەڕێگەى دابەینى نرخى نەوت، کارگەریی لەسەر داهاتەکەى دەبێت کە سەرچاوەى نزیکەى 90% پارەى بودجەکەیەتى.