دوو بەنداوە گەورەكەی كوردستان ژمارەیەكی نوێیان تۆماركرد

25-04-2016
ئاسۆ سەراوی
نیشانەکردن بارانبارین بەنداوی دووكان بەنداوی دەربەندیخان
A+ A-

رووداو- هەولێر

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیێنێ‌، دوای چەندین ساڵ ئەمساڵ هەردوو بەنداوە گەورەكەی كوردستان (دووكان‌ و دەربەندیخان) ژمارەی نوێیان تۆماركردەوە، بەنداوی دەربەندیخان پڕبووە ‌و دووكانیش نزیكەی شەش مەتری ماوە.

ئەكرم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، بەرزی ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان گەیشتووەتە 485 مەتر لەسەر ئاستی رووی دەریاوە. 

ئەو گوتیشی "ئێستا بەنداوی دەربەندیخان 2 ملیار ‌و 572 ملیۆن مەتر ‌سێجا ئاوی تێدایە، هەر ئەوەندەش دەگرێت واتە سەرڕێژ بووە، ئەمەش پاش نزیكەی 20 ساڵ".

سەبارەت بە ئاستی ئاوی بەنداوی دووكانیش باسی لەوە كرد، ئێستا 5 ملیار ‌و 320 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە، واتە نزیكەی شەش مەترێكی ماوە پڕبێت، چونكە خۆی 6 ملیار ‌و800 ملیۆن مەتر سێجا ئاودەگرێت، ئەمەش لەدوای 2003 رووینەداوە".

لە هەرێمی كوردستاندا جگە لە هەردوو بەنداوی دووكان‌ و دەربەندیخان، 15بەنداوی مامناوەند ‌و بچووك هەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە