رووداو دیجیتاڵ
بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ بەهای دینار بەرزبووە و 100 دۆلار بە 152 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت. هەروەها 100 دۆلار بە 4 ملیۆن و 850 هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
رۆژی چوارشەممە 23ـی ئابی 2023 کاژێر 10:20 خولەکی بەیانی، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕێنەوەی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 152 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ 100 دۆلار بە 153 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.
حاجی سابیر باواجی ئاماژەی بەوەکرد، دوێنێ دوای ماوەیەکی زۆر بانکی ناوەندی 71 ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش فرۆشتووە و بووە بە هۆکارێکی بەرزبوونەوەی بەهای دینار.
هاوکات لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی 100 دۆلار بە 152 هەزار و 250 دینارە.
لەبارەی تمەنی ئێرانییەوە، حاجی سابیر باواجی گوتی، 100 دۆلار بە 4 ملیۆن و 850 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بانکی ناوەندیی عێراق رۆژانە 100 دۆلار بە 131 هەزار دینار دەفرۆشێت، بەڵام نەیتوانیوە بەهای دینار لە بازاڕەکاندا بەرامبەر دۆلار بەرزبکاتەوە.



