نرخی نەوتی برێنت بۆ زیاتر لە 83 دۆلار بەرزبووەوە

11 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی نەوت ئەمڕۆ دووشەممە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەرزبووەوە.
 
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 48 سەنت بەرزبووەوە و بە 83 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 42 سەنت بەرزبووەوە و بە 80 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ گرەوی بازرگانان لەسەر کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە دەگەڕێتەوە.
 
بانکی ئۆسترالیی نیوزلاندی (ANZ) لە راگەیێندراوێکدا بۆ بازرگانانی نەوت دەڵێت، "لە دوای کۆبوونەوەی لیژنەی بازاڕی ئازادی بانکی ناوەندیی ئەمریکا، ئامارەکانی هەڵاوسان و بازاڕی کار ئاماژە بەوە دەدەن هەڵاوسان رووی لە دابەزین کردووە، لەبەر ئەوەش ئەگەری کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە مانگی ئەیلوولەوە لە ئارادایە."
 
شرۆڤەکارانی ئەو بانکە پێیانوایە، لە کۆبوونەوەی کۆتایی ئەم مانگەی بانکی ناوەندی، رێژەی سوودی بانکی دەستکاری ناکرێت، بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە بانکەکە ئاماژە بەوە دەکات لەوە بەدواوە دەست بە کەمکردنەوەی سوودی بانکی دەکەن.
 
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی حوسییەکان لە یەمەن، مەترسییە جیۆسیاسییەکانی لە بازاڕی نەوت دا زیادکردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاندێکی ژووری بازرگانیی باکووری کوردستان و تورکیا لەکاتی سەردانیان بۆلای ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی

ئاڵوگۆڕی بازرگانیی هەرێمی کوردستان و تورکیا زیاتر لە 6 ملیار دۆلارە

شاندێکی بازرگانانی باکووری کوردستان و تورکیا بە مەبەستی پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانییان کرد. شاندەکە لە نوێنەرانی نزیکەی 20 کۆمپانیا پێکهاتووە