رووداو دیجیتاڵ
نرخی نەوت ئەمڕۆ سێشەممە بەرزبووەوە و هەندێ لە زیانەکانی رۆژی رابردووی قەرەبوو کردەوە.
یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا 51 سەنت بەرزبووەوە و بە 66 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەی پێوکرا.
یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بە هەمان رێژە بەرزبووەوە بۆ 63 دۆلار و 59 سەنت.
نرخی نەوت رۆژی دووشەممە بە رێژەی 2٪ دابەزی، ئەوەش بەهۆی ئاماژەکان بۆ ئەگەری رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی و گەڕانەوەی نەوتی ئەو وڵاتە بۆ ناو بازاڕەکان.
دابەزینی نرخی نەوت رۆژی دووشەممە هێندە زۆر بوو، ئەمڕۆ کە بازاڕ کراوەتەوە وەک جووڵەیەکی تەکنیکی هەندێ خۆڕاستکردنەوەی پێوە دیارە.
شرۆڤەکارانی سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (نیسان سیکیۆریتی) لەو بارەیەوە دەڵێن: "دابەزینەکانی رۆژی رابردوو بووەتە هۆکار بازرگانان روو لە کڕینی نەوت بکەن لە ئاستێکدا کە پێوان وابووە نرخێکی گونجاوە بۆ کڕین."
هیرۆیۆکی کیکوکاوا، یەکێک لە شرۆڤەکارانی نیسان سیکیۆریتی دەلێت: "سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە رۆژی سێشەممە، بەڵام بازاڕی نەوت لەژێر گوشاری پێناسە گومرکییەکانی دۆناڵد ترەمپە و پێشبینی ناکرێت، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەردەوام بێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ