بۆ یەکەم جار نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە 565 هەزار

20-09-2024
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

نرخی ئۆنسەیەک زێڕ زیاتر لە 20 دۆلاری دیکە بەرزبووەتەوە. ئەگەر نرخەکەی دانەبەزێت، نرخی مسقاڵی زێڕیش زیاتر بەرزدەکاتەوە.
 
بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، نرخی زێڕ 21 دۆلار بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەک بە 2 هەزار و 613 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
ئەمە بەرزترین ئاستی نرخی زێڕە لە مێژووی مامەڵەکانیدا تۆمارکرابێت. کەمکردنەوەی رێژەی سوود لە ئەمریکاش هۆکاری سەرەکییە.
 
رۆژی چوارشەممە 18-9-2024، بانکی ناوەندیی ئەمریکا رێژەی سوودی لە 5.50٪ـەوە بۆ 5٪ کەمکردەوە. 
 
جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەمریکا لە دوای راگەیاندنی بریاری کەمکردنەوەی سوودی بانکی رایگەیاند، ئابووری ئەمریکا هاوسەنگ بووەوە ئەوەش بەو واتایەیە کاتی کەمکردنەوەی سوودی بانکی هاتووە.
 
ئێستا بازرگان و وەبەرهێنەران گەشبینن بەوەی لە کۆبوونەوەی تشرینی دووەمی ئەم ساڵیشدا جارێکی دیکە ئەمریکا رێژەی سوود کەمدەکاتەوە.
 
گرژیی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیش پشتیوانیی بۆ نرخی زێڕ دروستکردووە. تەقاندنەوەی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی حیزبوڵڵا کە ئیسرائیلی پێ تۆمەتبار دەکرێت و، هەڕەشەکانی وەڵامدانەوەی حیزبوڵڵا، خواستیان لەسەر زێڕ زیاتر کردووە.
 
بەرزبوونەوەی نرخی ئۆنسەی زێڕ، نرخی مسقاڵی زێڕی لە هەرێمی کوردستانیش بەرزکردووەتەوە.
 
دوای نیوەڕۆی دوێنێ پێنجشەممە، بۆ یەکەم جار نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە 560 هەزار دینار، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕ لە هەمان رۆژ دا، نرخەکان کەمێك دابەزین.
 
بەپێی سەندیکای زێڕینگران، ئەمڕۆ نرخی فرۆشتنی مسقاڵی زێڕ بەم شێوەیەیە:

مسقاڵێک زێڕی عەیار 24=645,000 دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22=590,000 دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21=565,000 دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18=485,000 دینار
 
بەوپێیە بێت، تەنیا ئەمڕۆ نرخی مسقاڵێک زێڕ 10 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.

 

گۆڕانی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە دوو هۆکار، نرخی ئۆنسەی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان و نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی نێوخۆ. هاوتەریب لەگەڵ نرخی ئۆنسە لە لایەک و نرخی دینار بەرامبەر دۆلار هەڵبەز و دابەز دەکات.
 
بۆ بەرزبوونەوەی نرخی مسقاڵی زێڕ، وەک ئێستا هەیە، دەبێت نرخی ئۆنسە بەرزبێتەوە و دیناریش بەرامبەر دۆلار دابەزێت. بۆ دابەزینیشی دەبێت نرخی ئۆنسەی زێڕ دابەزێت و دیناریش بەرزببێتەوە.
 
لە 4ـی مانگی تەممووزەوە نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 نەهاتووەتە خوار 500 هەزار دینار. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

سێ کێشە لەبەردەم ناردنی تەواوی مووچەی مانگی هەشتن

بۆ مووچەی مانگی هەشت، حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی 243 ملیار دینار دەکات بۆ ئەوەی ئەو کورتهێنانەی هەیە پڕی بکاتەوە. رووداو زانیویەتی ناردنی ئەو بەشە پارەیەی ماوە بۆ تەواوکردنی مووچە، سێ کێشەی بۆ دروستبووە.