لە شەش مانگدا 15 هەزار ئۆتۆمبێلی ئەمریکی هاوردەی عێراق کراون

19 کاژێر له‌مه‌وپێش
رێناس ساڵح
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا 15 هەزار ئۆتۆمبێلی ئەمریکی هاوردەی عێراق کراون. خاوەن پێشانگەیەکی ئۆتۆمبێل لە هەولێر دەڵێت: لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، خواست بۆ ئۆتۆمبێلی ئەمریکی زۆر زیادیکردووە.
 
بەپێی بەدواداچوونێکی دێسکی ئابووریی رووداو، لە شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵ 15 هەزار ئۆتۆمبێلی ئەمریکی هاوردەی عێراق کراون، بەوپێیە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە ئەمریکاوە بۆ عێراق 115٪ زیادیکردووە.
 
هەڵوێست جەمال، خاوەنی پێشانگەیەکی ئۆتۆمبێل لە هەولێر بە رووداوی راگەیاند، خواست لەسەری ئۆتۆمبێلی ئەمریکی زیادی کردووە چونکە کوالێتییەکانیان زۆر باشە.
 
لە شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا، بە بەهای 216 ملیۆن دۆلار ئۆتۆمبێلی ئەمریکی هاوردەی عێراق کراوە، بەوەش ژمارەی ئۆتۆمبێلی ئەمریکی لە شەقامەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان زیاتر دەبینرێن.
 
هەڵوێست جەمال، ئاماژەی بەوەکرد، نرخی ئۆتۆمبێلەکان بۆ خەڵک گونجاوە، بەڵام "گومرگیان گرانترە لە ئۆتۆمبێلی خەلیجی. ئۆتۆمبێلێکی ئاسایی ئەمریکی گومرگەکەی 18 هەزار و 500 دۆلارە، بەمەش زیاتر لە 400 دۆلار گرانترە لە ئۆتۆمبێلی خەلیجی."
 
 ساڵی رابردوو؛ عێراق، حەوت هەزار ئۆتۆمبێلی بە بەهای 100 ملیۆن دۆلار لە ئەمریکاوە هاوردەکردبوو.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی؛وێنە بڵند تاهیر - رووداو

بەڵگە.. وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی داوە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووە

لە رۆژی 18ـی مانگەوە وەزارەتی دارایی عێراق بە سێ نووسراوی فەرمی، واژۆی لەسەر خەرجکردنی مووچەی سێ فەرمانگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا پارەکە نەگەیشتووە.