لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزی

19-08-2024
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بۆ یەکەمجار لەم مانگەدا ئەمڕۆ 100 دۆلار هاتە خوار 149 هەزار دینار، بەڵام لە کاتی داخستندا دابەزی.
 
ئەحمەد حاجی سابیر، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارفرۆشانی هەولێر بە رووداوی گوت، ئێوارەی ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر بە 149 هەزار و 300 دینار بووە. بەڵام لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزبووەوە و بە 148 هەزار و 800 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
ئەمە یەکەمجارە لەم مانگەدا کە 100 دۆلار بە کەمتر لە 149 هەزار دینار مامەڵەی پێوەبکرێت. لەگەڵ داخستنی بازاڕیشدا بە 149 هەزار دینار بوو.
 
سەرەڕای ئەوەی ئەمڕۆ بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار کەمێک دابەزیوە، بەڵام لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە جێگیرە و هاتووەتە کەمتر لە 150 هەزار دینار.
 
لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانیش لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار بە 149 هەزار و 100 دینار و لە کاتی داخستنیشدا بە 149 هەزار و 250 دینار بووە.
 
بە گوتەی ئەحمەد حاجی سابیر، کەمبوونەوەی ترسی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، ئەگەری ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس کاریگەریی ئەرێنییان هەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە