جووتیارێک لە دەشتی هەریر: خەڵکێکی زۆر برنج دەچێنن و سوودی باشی هەیە

18-05-2022
بەختیار قادر
بەختیار قادر
ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 25 هەزار دۆنم زەوی بە برنج چێندراوە
ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 25 هەزار دۆنم زەوی بە برنج چێندراوە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ  

وەرزی چاندنی برنجە لە باشووری کوردستان، لە دەشتی هەریر و باتاس ساڵانە برنجی سەدری و کوردی دەچێندرێت. لە هەرەوەزی رەشید تاهیر رووبەری پێنج دۆنم زەوی بە هەردوو جۆرە برنجەکە دەچێنێت.
 
رەشید خدر، جووتیارێکە و دەڵێت، "لە دۆنمێک زەوی یەک تەنەکە چەڵتوک پێوەردەکەین و ساڵانە لەو تەنەکەیە 150 تاوەکو 200 تەنەکە برنج دەستکەوتمان دەبێت. برنجەکەی ئێمە سەدری و کوردی شەش مانگەن و خەڵکی بەرهەمی ئێمەیان بەدڵە." 
 
بە بەراورد بە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی دیکە چاندنی برنج کاتی زۆر و ماندووبوونی زۆریشی پێویستە، بەڵام بەرهەمێکە جووتیاران خەمی بە بازاڕکردنی لێناخۆن و نرخی فرۆشتنیشی بەدڵی ئەوانە. 
 
جەوهەر سەلیم، جووتیارێکە و دەڵێت، "ساڵانی رابردوو جووتیاری کەم بوو، بەڵام ئێستا ژمارەیەکی زۆری جووتیار برنج دەچێنن، باش دەفرۆشرێت و نرخیشی باشە ماندووبوونی جووتیار برنج بە فیڕۆناچێت و سوودی باش دەکات."
 
لە کۆی رووبەری 100 هەزار و 376 دۆنم زەوی کشتوکاڵی، 53 هەزار دۆنم زەوی دەشتی هەریر و باتاس، ئەمساڵ 450 جووتیار نیازیانە رووبەری 480 دۆنم زەوی بە برنج بچێنن.
 
ساڵانە لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 25 هەزار دۆنم زەوی بە برنج دەچێندرێت. بەرهەمی ساڵی رابردووی برنجی خۆماڵی نزیکەی 80 هەزار تۆن بووە.
 
ساڵانە نزیکەی 250 هەزار تۆن برنج لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دەفرۆشرێت. بڕی ئەو سەرمایەی بۆ کڕینی دەچێتە دەرەوە نزیکەی 250 ملیۆن دۆلارە کە دەکاتە لە 32%ـی پێداویستی نێوخۆ و 68%ـی هاوردە دەکرێت. 
 
سەرتاپای بازاڕی هەریر بکەیت کیلۆیەک برنجی خۆماڵی دەشتی هەریر و باتاست دەستناکەوێت، چونکە لە کاتی دروێنەدا و زوو دەفرۆشرێت.
 
ئەبوبەکر خالید، دوکاندارێکە و دەڵێت، "ئەمساڵ زیاتر لە هەزار تەنەکە برنجی باتاس و هەریرم فرۆشتووە و زۆر خێرا دەفرۆشرێت. لە کاتی دروێنەدا خەڵکی ناوی خۆیان دەنووسن و داوای دەکەن. ئێستا هەموو بازاڕ بگەڕێیت نییە بیکڕی و نەماوە لە کاتێکدا نرخی کیلۆی سێ هەزارە و هیندیەکە 1500 تاوەکو 1750." 
 
ساڵی رابردوو، رووبەری 390 دۆنم زەوی دەشتی هەریر و باتاس بە برنج چێندرابوو، کۆی بەرهەمی ساڵی رابردوو نزیکەی 600 تۆن برنج بوو، ئەمساڵ چاوەڕێ دەکرێت جووتیارانی هەریر و باتاس زیاتر لە 800 تۆن برنجی سەدری و کوردی بەرهەم بێنن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک لەو باڵەخانانەی بڕیارە لە هەڵەبجە بۆ کرێنشینان دروستبکرێن. وێنە: رووداو

لە ساڵی 2014ـەوە 300 یەکەی نیشتەجێبوون لە هەڵەبجە بۆ کرێنشینان تەواو نەبوون

لە پارێزگای هەڵەبجە 25 باڵەخانە بۆ کرێنشينان و کەمدەرامەتان دروستکراون، کە لە 300 یەکەی نیشتەجێبوون پێکهاتووە، بڕيار بوو پرۆژەکە لە ماوەی 400 رۆژدا هەموو کارەکانی تەواو ببێت؛ بەڵام دوای سێ جار راوەستان و دەستپێکردنەوە، هێشتا کارەکانی پرۆژەکە تەواو نەکراون