تەیف سامى بۆ سوودانى: کورتهێنانى زۆرمان لە پارەى مووچەدا هەیە

18-02-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
  
وەزیرى دارایی عێراق بە فەرمى سەرۆکوەزیرانی عێراقی ئاگادار کردووەتەوە، "کورتهێنانى زۆر" لە دەستبەرکردنى پارەى مووچە و خانەنشینان و چاودێریی کۆمەڵایەتیدا هەیە.
 
بەگوێرەى نووسراوێکى وەزارەتى دارایی عێراق کە لە 9ـی شوباتى 2025 ئاراستەى نووسینگەى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانی کردووە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق هۆشدارى دەدات لەوەی لە بەهەمیشەییکردنی ژمارەیەک گرێبەستى وەزارەتی کارەبا، پارەى زیاتر بکەوێتە ئەستۆى خەزێنەى گشتى، کە وادەکات وەزارەتەکانى دیکەش داواى هەمان هەنگاو بکەن بۆ کارمەندە گرێبەستەکانیان.
 
تەیف سامى لە نووسراوەکەدا دەڵێت؛ "خەزێنەى گشتى دووچارى کورتهێنانێکى گەورە بووە لە پارەدارکردنى مووچە و خانەنشینى و تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتى."  
 
رۆژی سێشەممە 18ـی شوباتى 2025، جەمال کۆچەر، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، نووسراوەکە راستە و ئاماژەدانە بۆ راستیی ئەو دۆخەى لە عێراق هەیە و کورتهێنان دەبێت، ئەگەر ئەو توێژە بکرێنە فەرمانبەرى هەمیشەیی، توێژەکانى دیکەش کە گرێبەستن هەمان داوا دەکەن، ئەوەش قورسایی زیاتر لەسەر بودجە دروست دەکات.
 
بەگوێرەى یاسای بودجەى گشتیى عێراق، مانگانە وەزارەتى دارایی فیدراڵ پێویستیی بە 7.5 ترلیۆن دینارە بۆ مووچەى فەرمابنەران و خانەنشینان و تۆڕى چاودێریى کۆمەڵایەتى. 
 
بودجەى عێراق بۆ ساڵى 2024 زیاتر لە 211 تریلیۆن دینار بوو، بەڵام کورتهێنانى زیاتر لە 83 تریلیۆن دینارە. 
 
بۆ پڕکردنەوەى کورتهێنان، حکومەتى فیدراڵى پشتى بە جیاوازیی نرخى نەوت بەستووە، ئەویش لەوە کەمترە کە لە بودجەدا خەمڵێنراوە.
 
لە خشتەى بودجەى 2024، نرخى خەمڵێنراوى یەک بەرمیل نەوت بە 80 دۆلار داندراوە، بەڵام نرخەکەى لە بازاڕى جیهاندا نزیکەى 75 دۆلارە.

 

 

    

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاونیشتمانییەک لەکاتی راکێشانی پارە، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

قەرەباڵخی لەبەردەم ئامێرەکانی راکێشانی پارە دروست بووە و 'هەژماری من' روونکردنەوە دەدات

لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداردا، ئەمڕۆ ئەوانەی لە رێگەی پڕۆژەی 'هەژماری من'ـەوە مووچە وەردەگرن، چوون بۆ راکێشانی پارەکانیان و قەرەباڵخییەکی زۆر لەبەردەم هەندێک لە ئامێرەکان دروست بووە، هەندێکیان دەڵێن، ناتوانن پارەکە رابکێشن.