رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 10ـی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی خشتەکەی وەزارەتی دارایی، لە رۆژی سێشەممە، 17ـی مانگەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و رۆژی دووشەممە، 23ـی مانگ کۆتایی دێت.
وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەر فەرمانبەر و مووچەخۆرێک کە تا ئێستا خۆی لە سیستمی بایۆمەتری تۆمارنەکردووە، "مووچەکەی لە فەرمانگەکەی خۆی رادەگیرێت تا لە ماوەی ئەم چەند رۆژەی کۆتایی ساڵدا کۆدی بایۆمەتری بۆ دەکرێت ئەوسا مووچەکەی بۆ خەرج دەکرێت."
وەزارەتەکە باس لەوەش دەکەت، ئەو بڕە پارەیەی کە لە تەرخانکراوەکانی پشکی هەرێم بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە بڕیاری گواستنەوە (مناقلە)ی لەسەر دراوە "هێشتا تەمویلەکەی نەخراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتمان."
هاوکات، ئاماژە بەوە دەکات، تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی دووەم (مانگی 11) کە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڕیاری خەرجکردنی دراوە "بەهەمان شێوە هێشتا نەخراوەتە سەر هەژماری بانکیمان."
لیستی مووچە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ