یەک ئۆنسە زێڕ بە 2554 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

15-08-2024
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، لە 2446 دۆلارەوە بۆ 2554 دۆلار بەرزبووەوە. 
 
دوای بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی هەڵاوسان لە مانگی 7 لە رۆژی چوارشەممە، نرخی زێڕ دابەزیبوو بۆ 2437 دۆلار.
 
هارێش مێنغانی، شرۆڤەکاری سەر بە پلاتفۆڕمی (ئێف ئێکس ستریت) رایگەیاند، "لە کورتمەودادا ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی زێڕ بۆ بەرزترین ئاستەکانی ئەم ساڵ کەمە."
 
ئەو شرۆڤەکارە پێیوایە، لە دوو رۆژی رابردوودا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە بەرزبووەتەوە، ئەوەش دەتوانێت رێگری بکات لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی زێڕ.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئامارەکانی پەیوەست بە کەرتی وردەفرۆشی لە مانگی 7 لە ئەمریکا بڵاودەبنەوە و کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ دادەنێت.
 
بەپێی شارەزایان، ئاسۆی نرخی زێڕ لە درێژمەودادا بەرەو بەرزبوونەوەیە، بەتایبەتی ئەگەری دابەزاندنی سوودی بانکی لە ئەمریکا لە مانگی داهاتوودا زیاتر بووە و کێشە جیۆسیاسییەکانیش لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەتوانێت خواست بۆ کڕینی کانزای زەرد بەرزبکاتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە