سوودانی جەخت لە چارەسەرکردنی کێشە یاسایی و داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکاتەوە

14-09-2023
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن شاندی کوردستان لە بەغدا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا پێشوازی لە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی کرد و نووسینگەی سوودانی دەڵێت، لە کۆبوونەوەیەکدا جەختیان لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە یاسایی و داراییەکانی نێوان هەردوو حکومەت بەپێی دەستوور کردووەتەوە.
 
شاندەکەی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی سەرۆکایەتی دەکات و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، ئاوات شیخ جەناب، وەزیری دارایی، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەندامانی شاندەکەن.
 
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێجنشەممە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندەکە کۆبووەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، حکومەتی عێراق رژدە لەسەر دۆزینەوەی چارەسەرکردنی ریشەیی بۆ کێشەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.
 
 
محەممەد شیاع سوودانی "جەختیکردەوە لەوەی کە حکومەتی ئێستا پشت دەبەستێت بە بنەمای کارکردن بۆ پتەوکردنی سەقامگیرییەکی هەمیشەیی دوور لە جیاوازییەکان، هەروەها جەختیشی لەسەر جددیەتی حکومەت کردەوە لە دۆزینەوەی چارەسەری ریشەیی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان".
 
وەکو لە راگەیێندراوەکەیشدا هاتووە، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە کە "حکومەت کاری کردووە و بەردەوامە لە کارکردن لەوەی کە کێشەیە یاسایی و ئیدارییەکان کاریگەرییان نەبێت لەسەر پێداویستییەکانی ژیانى هاووڵاتییانی عێراق بە هاووڵاتییانی هەرێمیشەوە."

 

دواتر، مەسرور بارزانی لە راگەیێندراوێکدا گوتی، لە کۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ سوودانی "بیری هەموولایەکمان خستەوە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی جێبەجێکردووە و هەمان چاوەڕوانیمان لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ هەیە." 
 
لە وەڵامدا، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "سوودانیش ئامادەیی خۆی نیشاندایەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و یاساکان و جەختی لەوە کردەوە، کە بە هەموو لایەک هەوڵبدرێت بۆ دابینکردنی پشتیوانیی سیاسی لەپێناو دۆزینەوەی هەرچی زووتری چارەسەرە بۆ گشت کێشەکان."
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی رێکخراوی بازرگانیی جیهانی لە جنێڤ. وێنە: AFP

عێراق تاوتوێی بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەکات

دوای زیاتر لە 16 ساڵ راوەستان، عێراق دانوستاندنەکانی بۆ بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەی گشتی پەیوەندییەکانی بازرگانیی دەرەکی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت: خۆیان بۆ کۆبوونەوەی سێیەم لەگەڵ تیمی تایبەت بۆ بەئەندامبوونی عێراق ئامادە دەکەن.