رووداو دیجیتاڵ
نرخی زیو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و رۆژی سێشەممە گەیشتە زیاتر لە 38 دۆلار.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زیو 27 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 38.18 دۆلار.
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم بەرزبوونەوەیە، خواستی زۆرە لەسەر زیو لە کەرتی پیشەسازیدا، بەتایبەتی لە پیشەسازیی وزەی خۆردا.
بەپێی دوایین ئامارەکان، چین تەنیا لە مانگی ئایاردا زیاتر لە 93 گێگاوات پانێلی وزەی خۆری جێگیر کردووە، بەوەش لەسەر ئاستی ساڵانە رێژەکە 300% بەرزبووەتەوە و ژمارەیەکی پێوانەیی نوێیە.
هاوکات، سیاسەتی نەختینەیی ئەمریکا پاڵنەرێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی زیوە.
لە مانگی رابردوودا هەڵاوسان لە ئەمریکا نەگۆڕاوە و لە 2.7% جێگیر بوو، ئەمەش وایکردووە بازاڕەکان زیاتر گرەو لەسەر ئەوە بکەن کە بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە مانگی ئەیلوولدا رێژەی سوود کەمبکاتەوە.



.jpg&w=3840&q=75)