رووداو دیجیتاڵ
نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین و بەراورد بە سەرەتای ئەم مانگە، مسقاڵێک زیاتر لە 40 هەزار دینار دابەزیوە.
عەبدوڵڵا ئەکرەم، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر ئەمڕۆ (سێشەممە) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 555 هەزار دینارە و عەیار 18 بە 475 هەزار دینارە."
ئەوە لەکاتێکدایە، کۆتایی مانگی رابردوو و تاوەکو سەرەتای ئەم مانگە، زێڕ بەرزترین نرخی تۆمار کرد، مسقاڵێکی عەیار 21 گەیشتە 603 هەزار دینار.
لەبارەی نرخی عەیارەکانی دیکەی زێڕ، عەبدوڵڵا ئەکرەم گوتی، ئەمڕۆ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 بە 635 هەزار دینارە و عەیار 22 بە 580 هەزار دینارە.
ئەوە لەکاتێکدایە، ئەم مانگە بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار نزیکە لە جێگیربوون و ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار مامەڵەی پێودەکرێت.
لەسەر ئاستی جیهانیش نرخی زێڕ بۆ کەمترین ئاستی ماوەی یەک مانگی رابردووی دابەزی و، یەک ئۆنسەی بە نزیکەی 2620 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێ؛ سەرکەوتنی ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، بەشێکی هۆکارەکەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ