بەشێکی پارەی مووچە لە بەغداوە گەیشت

09-07-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
بەشێکی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری. 
                                            
لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (سێشەممە، 9-7-2024) رایگەیاند "کەمێک لەمەوبەر 421 ملیار و 760 ملیۆن دینار وەک بەشێک لە شایستەی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی شارستانیی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق." 
 
رۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیە (7ـی تەممووز) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران کرا. دوای ئەوەی حکومەتی عێراق بڕی 231 ملیار و 405 ملیۆن و 531 هەزار دیناری وەکو بەشێک لە شایستەی مانگی حوزەیرانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانیانی سیاسی، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی نارد.   
 
سەبارەت بە مووچەی هێزە ئەمنییەکان، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "لێکتێگەیشتن و بەرەوپێشچوون" بۆ چارەسەری کێشەی مووچە هەیە و چەند جارێک وردبینی لە لیست و ناوی هێزە ئەمنییەکان کراوە.
 
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دوێنێ رایگەیاندبوو "هەرچەندە بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، نابێت هیچ کێشە و هۆکارێک ببێتە هۆی دواکەوتن و نەدانی مووچە، بەڵام بە بیانووی وردبینییەوە، هەموو مانگێک کێشەیەکی نوێ بۆ مووچە دروست دەکەن، لەکاتێکدا بەپێی یاسای بودجە دەبێت سێ مانگ جارێک وردبینی لەخەرجی و داهات بکرێت."
 
عێراق تاوەکو ئێستا عێراق لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ مانگەکانی ئایار و حوزەیران پەسند نەکردووە، بەڵام پێشنیازێک خراوەتە بەردەم سوودانی کە بەبێ چارەسەرکردنی تێبینییەکانی وەزارەتەکە، ئەو دوو مووچەیە خەرج بکات. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتییەکی نەوتهەڵگری ڤەنزوێلا. وێنە: Reuters

یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە نزیکەی 61 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رۆژی هەینی لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا نرخی نەوت زیاتر دابەزی بەجۆرێک نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 16 سەنت دابەزی و یەک بەرمیلی بە 61 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.