رووداو - هەولێر
دامەزراندنی سندووقی داهاتی نەوت بۆ ئەوەی بە نیشتمانیی بكرێت، یەکێکە لە کارەکانی پەرلەمانی کوردستان، فراکسیۆنەکانی پەرلەمانیش بە پێویستی دەزانن فرۆشتنی نەوت و داهات و هەموو پرسەكانی پەیوەست بە سەربەخۆیی ئابووریی بە نیشتیمانی بكرێن، بەڵام لەسەر چۆنییەتی دامەزراندنی سندووقەکە، بەتایبەتی لەسەر هەیکەلی ئیداری و سوێندخواردنی بەرپرسانی دەستەکە ناکۆکن.
لە کۆبوونەوەی داهاتوودا بڕیارە گفتوگۆی چڕ لەبارەی دامەزراندنی سندووقەکە بکرێت و پێدەچێت فراکسیۆنەکان بگەنە ئەو دەرەنجامەی کە دەستەی سندووقی داهاتی نەوت سەر بە ئەنجوومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز بێت لە هەرێمی كوردستان.
بڕیاردەری لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمان دەڵێت، یەکێک لە سوودەکانی دامەزراندنی سندووقی داهاتی نەوت، چۆنییەتی شەفافبوونی پرۆسەی دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانە.
پرسی وزە وایكردووە باشووری کوردستان ببێتە دیلی جوگرافیایەكی دیاریكراو، وەک پەرلەمانتاران دەڵین دەبێت بزانرێت دەتوانرێت کوردستان لەو جوگرافیایە دەرچێت و سەربەخۆ بێت، یان ئەوەتا وەک دیلی ئەو جوگرافیایە دەمێنێتەوە، مەبەستیش پەیوەستبوونی داهاتی کوردستانە بە عێراقەوە.

.jpg&w=3840&q=75)