فەیسبووک هەزاران کارمەندی لە کارەکانیان دووردەخاتەوە

07-11-2022
محەممەد تەها
تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ کۆمپانیای مێتا 87 هەزار کارمەندی هەبووە
تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ کۆمپانیای مێتا 87 هەزار کارمەندی هەبووە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، کۆمپانیای فەیسبووک لە رۆژی چوارشەممەوە 09-11-2022 دەست بە دەرکردنی ژمارەیەکی بەرچاو لە کارمەندانی دەکات.
 
وۆڵ ستریت جۆرناڵ دەڵێت، ئەگەری هەیە لەم چوارشەممەیەوە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک هەزاران کارمەندی خۆی بنێرێتەوە ماڵەوە. رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کەمکردنەوەی کارمەندانی کۆمپانیای مێتا کە بە کۆمپانیای دایکی فەیسبووک دەناسرێت، دەبێتە گەورەترین کەمکردنەوەی کارمەندان لە مێژووی ئەو کۆمپانیایەدا.
 
تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ کۆمپانیای مێتا 87 هەزار کارمەندی هەبووە.
 
هەرچەندە کۆمپانیای مێتا بە فەرمی پلانی خۆی بۆ کەمکردنەوەی هێزی کاری کۆمپانیاکە ئاشکرا نەکردووە، بەڵام مارک زوکەربێرگ، لە کاتی راگەیاندنی قازانج و داهاتەکانی چارەکی سێیەمی ئەمساڵی کۆمپانیاکە رایگەیاند، هەندێک بەشی کۆمپانیاکە کە گەشەی کردووە پەرەی پێدەدرێت، بەڵام بەشەکانی دیکەی کۆمپانیای مێتا یان لادەدرێن یان بچووک دەکرێنەوە.
 
بەپێی راپۆرتی چارەکی سێیەمی ئەمساڵی کۆمپانیای مێتا، ئەو کۆمپانیایە قازانجەکانی دابەزیون بۆ 4.4 ملیار دۆلار.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی رێکخراوی بازرگانیی جیهانی لە جنێڤ. وێنە: AFP

عێراق تاوتوێی بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەکات

دوای زیاتر لە 16 ساڵ راوەستان، عێراق دانوستاندنەکانی بۆ بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەی گشتی پەیوەندییەکانی بازرگانیی دەرەکی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت: خۆیان بۆ کۆبوونەوەی سێیەم لەگەڵ تیمی تایبەت بۆ بەئەندامبوونی عێراق ئامادە دەکەن.