بەجێکردنی مووچە فەرمانبەرانی کەرکووکیش دەگرێتەوە

07-07-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک رایگەیاند، پڕۆژەی "هەژماری من" ئەو مووچەخۆرانە دەگرێتەوە کە مووچەکانیان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستانە دەوامیان لە سنووری پارێزگای کەرکووکە. دەشڵێت، هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ ئەو مەبەستە کردووە و بەمنزیکانە تیمێکی ئەو پڕۆژەیە سەردانی کەرکووک دەکەن.
 
کامەران عەلی، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە پارێزگای کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بڕیارە بەمنزیکانە تیمێکی پڕۆژەی هەژماری من سەردانی شاری کەرکووک بکات بەمەبەستی دەستپێکردن بە بەجێکردنی بانکیی مووچەی ئەو مووچەخۆرانەی مووچەکانیان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستانە."
 
بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە پارێزگای کەرکووک ئاماژەی بەوەدا هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە، لەوانە ئامادەکردنی لیستی مووچە، بایۆمەتریی مووچەخۆران، پێدانی  GPS و سەرجەم داتا و زانیارییەکانی دیکەی پێویست، ئەو شوێنانەش دیاریکراون کە ئامێری راکێشانی پارە ATMیان تێدا دادەنرێت.
 
نزیکەی 14 هەزار فەرمانبەر لە پارێزگای کەرکووک مووچەکانیان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستانە، لەوانە نۆ هەزار مامۆستا و فەرمانبەری خوێندنی کوردین لە کەرکووک.
 
پڕۆژەی (هەژماری من) پڕۆژەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران. بەپێی حکومەت ژمارەی بانکە بەشداربووەکانی پڕۆژەکە بەردەوام لە زیادبووندایە کە تائێستا بریتین لە هەشت بانک.
 
رۆژی 6-6-2024 بانکی ناوەندیی عێراق لیستی ناوی 66 بانک و لقەکانیانی کە لە هەرێمی کوردستانن، بڵاوکردەوە، کە بەشێکیان لە چوارچێوەی پڕۆژەی (هەژماری من)دان.
 
39 لەو بانک و لقی بانکانەی لە لیستەکەدا ناویان هاتووە لە هەرێمی کوردستان لقیان هەیە، لەنێو ئەو بانکەشدا ئەوانە هەن لە پڕۆژەی "هەژماری من" بەشدارن، لەوانە بانکەکانی بەغدا، BBAC، جیهان، بانکی عێراقیی ئیسلامی، بانکی ئەهلیی عێراقی، RT، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی و بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی.
 
رۆژی سێشەممە 2-7-2024، حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نووسراوێکی دادگەی باڵای فیدراڵیی کرد و حکومەت ئاماژەی بۆ ئەوە کرد نووسراوەکەی دادگەی فیدراڵیی عێراق هەنگاوێکی باش و دادپەروەرانەیە و "مووچەخۆران ئازاد و سەرپشک دەکات لە هەڵبژاردنی بانکەکانیان."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەوەندەر

کشتوکاڵی ورمێ: یەک ملیۆن و 240 هەزار تۆن چەوەندەر لە جووتیاران كڕدراوە

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ دەڵێت، ئەم ساڵ نزیکەی یەک ملیۆن و 240 هەزار تۆن چەوەندەری بەرهەمهێندراوی پارێزگاکە لەلایەن کارگەکانی قەند و شەکرەوە کڕدراوە