لە دوو مانگدا مەسک نزیکەی 29٪ـی سامانەکەی لەدەستداوە

06-04-2025
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ماڵپەڕی بلوومبێرگی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لە دوو مانگی رابردوودا مەسک 28.7٪ـی سامانەکەی لەدەستداوە، ئەمەش نەوەک تەنیا مەسک، بەڵکو دەوڵەمەندترینەکانی جیهان بە گشتی و ئەمریکای بەتایبەتی گرتووەتەوە. 
 
رۆژی یەکشەممە (6ـی نیسانی 2025) ماڵپەڕی بلوومبێرگی ئەمریکی کە تایبەتە بە پرسە ئابووری و داراییەکانی جیهان لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، مانگی شوباتی ئەمساڵ ئیلۆن مەسک، بەرپرسی فەرمانگەی کارامەیی ئەمریکا 424 ملیار دۆلاری هەبوو، بەڵام ئێستا 302 ملیار دۆلاری هەیە. 
 
کەمبوونەوەی سامانی مەسک لەکاتێکدایە؛ لە سەرەتای شوباتی ئەمساڵەوە لە ئەمریکا و ژمارەیەک وڵاتی دیکەی ئەورووپا، خۆپێشاندان دژی مەسک و سیاسەتەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاو دەکرێن. دیارترین ناڕەزایەتییەکانیش؛  دژی بڕیاری ئیدارەکەیە بۆ سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتان، هەروەها رێکارەکان بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەتی واشنتنە. 
 
بەشێکی زۆری کەمبوونەوەی سامانی مەسک پەیوەندیی بە کەمبوونەوەی بەهای پشکەکانی کۆمپانیاکەوەیەتی. ئەو بازرگانە ئەمریکییە خاوەنداریەتیی هەریەک لە کۆمپانیاکانی تێسلا، سپەیس ئێکس، ئێکس، نیورالینک، ئێکس ئەیئای و بۆرینگ دەکات، کە بەهای پشکی زۆرینەیان کەمبوونەتەوە. 
 
کەمبوونەوەی بەهای پشکی کۆمپانیاکانی مەسک: 
 
بەهای پشکێکی تێسلا لە مانگی شوبات: 424 دۆلار، ئێستا 239 دۆلار 
بەهای پشکێکی سپەیس ئێکس لە مانگی شوبات: 323 دۆلار، ئێستا 251 دۆلار 
بەهای پشکێکی کۆمپانیای ئێکس لە مانگی شوبات: 26.6 دۆلار، ئێستا 28.2 دۆلار 
بەهای پشکێکی کۆمپانیای بۆرینگ لە مانگی شوبات: 59 دۆلار، ئێستا 45.8 دۆلار 
 
دەوڵەمەندترینەکانی جیهان لە دوو مانگی رابردوودا 442 ملیار دۆلاریان لەدەستداوە. کە مەسکت بە لەدەستدانی 122 ملیار دۆلار، زەرەرمەندترینیانە. 
 
دەوڵەمەندترینەکانی جیهان و بڕی ئەو سامانەی لەدەستیان داوە:
 
ئیلۆن مەسک (ئەمریکی)، لە 424 ملیار دۆلارەوە بۆ 302 ملیار دۆلار 
جێف بەیزۆس (ئەمریکی) لە 260 ملیار دۆلارەوە بۆ 193 ملیار دۆلار 
مارک زووکەربێرگ (ئەمریکی) لە 248 ملیار دۆلارەوە بۆ 179 ملیار دۆلار 
لاری ئیڵسن (ئەمریکی) لە 194 ملیار دۆلارەوە بۆ 150 ملیار دۆلار 
بێرنارت ئارنۆڵت (فەرەنسی) لە 191 ملیار دۆلارەوە بۆ 158 ملیار دۆلار 
لاری پەیج (ئەمریکی) لە 182 ملیار دۆلارەوە بۆ 134 ملیار دۆلار 
سێرگی برین (ئەمریکی) لە 171 ملیار دۆلارەوە بۆ 126 ملیار دۆلار 
بیڵ گەیتس (ئەمریکی) لە 163 ملیار دۆلارەوە بۆ 155 ملیار دۆلار 
وارین بەفێت (ئەمریکی) لە 146 ملیار دۆلارەوە بۆ 155 ملیار دۆلار 
ستیڤ بالمەر (ئەمریکی) لە 144 ملیار دۆلارەوە بۆ 127 ملیار دۆلار 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تمەنی ئێرانی.

گفتوگۆی ئێران و ئەمریکا جارێکی دیکە بەهای تمەنی بەرزکردەوە

ئێران و ئەمریکا گەڕی دووەمی گفتوگۆکانیان بە ئەرێنی ناوبردووە و ئەوەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر بازاڕەکانی تاران داناوە. ماڵپەری نەڤەسانی تایبەت بە نرخی دراوەکان لە بازاڕی نێوخۆی ئێران دەڵێت، ئەمرۆ یەک دۆلار بە 83 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.