بەهای زێڕ و دینار لە هەرێمی کوردستان دابەزین

05-04-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای ماوەیەک بەردەوامی لە بەرزبوونەوە، ئەمڕۆ بەهای هەر مسقاڵێک زێڕ نزیکەی 18 هەزار دینار دابەزی؛ بەهای دیناریش بەرامبەر دراوەکانی دیکە دابەزی.
 
عەبدوڵڵا ئەکرەم، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ مسقاڵێکی عەیار 21 بە 635 هەزار دینارە".
 
پێنجشەممەی رابردوو مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە بەرزترین ئاست کە 653 هەزار دینار بوو.
 
هەر ئەمڕۆ مسقاڵێکی عەیار 18 بە 545 هەزار دینار، عەیار 22 بە 665 هەزار دینار و عەیار 24یش بە 725 هەزار دینارە.
  
دابەزینی نرخی زێڕ هاوکاتە لەگەڵ داڕمانی بازاڕەکانی بۆرسەی ئەمریکا، بازرگانان دەستیان بە فرۆشتنی زێڕ کردووە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی دیکەیان لە بازاڕەکانی بۆرسەدا.
 
سووکی کاپەر، شرۆڤەکاری سەر بە بانکی ستاندارد چارتەری بەریتانی لەو بارەیەوە رایگەیاند: "دابەزینی نرخی زێڕ جێگەی سەرسووڕمان نییە. توانەوەی بازاڕەکانی جیهان، بازرگانانی هانداوە لە وەبەرهێنانەکانی خۆیان لە زێڕ کەم بکەنەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانیان".
 
بەهای دراوەکان
 
ئەمڕۆ شەممە بەراورد بە رۆژی پێنجشەممە، بەهای دینار کەمێک دابەزی. رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "100 دۆلار بە 147 هەزار و 850 مامەڵەی پێوە دەکرێت".
 
پێنجشەممەی رابردوو 100 دۆلار بە 147 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
 
هەر ئەمڕۆ لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بەهای دراوەکانی دیکە بەمشێوەیەیە:
100 دۆلار: 9 ملیۆن و 900 هەزار تمەن
100 دۆلار: 3 هەزار و 750 لیرەی تورکیا
1 ملیۆن لیرەی سووریا: 149 هەزار و 500 دینار
100 یۆرۆ: 159 هەزارو 500 دینار
100 پاوەن: 188 هەزار دینار
1000 کرۆنی سوێدی: 119 هەزار و 500 دینار

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تمەنی ئێرانی.

گفتوگۆی ئێران و ئەمریکا جارێکی دیکە بەهای تمەنی بەرزکردەوە

ئێران و ئەمریکا گەڕی دووەمی گفتوگۆکانیان بە ئەرێنی ناوبردووە و ئەوەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر بازاڕەکانی تاران داناوە. ماڵپەری نەڤەسانی تایبەت بە نرخی دراوەکان لە بازاڕی نێوخۆی ئێران دەڵێت، ئەمرۆ یەک دۆلار بە 83 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.