رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی بڵاوکردەوە و بەپێی لیستەکە؛ رۆژی شەممە وەزارەتی پێشمەرگە و دارایی و ئابووری مووچە وەردەگرن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 03-08-2023، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کورستان لیستی مووچەی مانگی شەشی بڵاوکردەوە، بەڵام ناوی ئەم وەزارەت و دەستانەی تێدا نییە:
- ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
- رۆشنبیری و لاوان
- خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
- شارەوانی گەشتوگوزار
- سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانی
- سەرۆکایەتیی پەرلەمان
- سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران
- خانەنشینی پێشمەرگە

بەگوێرەی لیستەکە مووچە بەمشێوەیە دابەش دەکرێت:
- رۆژی 5/8/2023 مووچەی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
- رۆژی 6/8/2023 مووچەی یەکەکانی 70 و 80 دابەش دەکرێت.
- رۆژی 6/8/2023 مووچەی وەزارەتی دارایی دابەش دەکرێت.
- رۆژی 7/8/2023 مووچەی وەزارەتی ناوخۆ، نەوت، زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن دابەش دەکرێت.
- رۆژی 8/8/2023 مووچەی وەزارەتی پەروەردە، ئاسایش، وەزارەتی کاروباری شەهیدان دابەش دەکرێت.
- رۆژی 9/8/2023 مووچەی وەزارەتەکانی داد و کارەبا دابەش دەکرێت.
- رۆژی 10/8/2023 مووچەی وەزارەتی ئەوقاف، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، دەستەکان و کۆمیسیۆن دابەش دەکرێت.
- رۆژی 13/8/2023 مووچەی وەزارەتەکانی پلاندانان، بازرگانی، سامانە سرووشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن و کشتوکاڵ دابەش دەکرێت.



