ئەندامێکى لیژنەى دارایی: پشکى بودجەى هەرێمى کوردستان لەدواى دەرکردنى رێنوێنی زیاد دەبێت

03-08-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکى لیژنەی دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، وەزیرى دارایی عێراق پێى راگەیاندووە، هۆکاری کەمیى ئەو بڕە پارەیەى بەغدا بۆ ئەم مانگە ناردوویەتى وەکو پشکى هەرێمى کوردستان، پەیوەندیى بە دەرنەکردنى رێنوێنیی خەرجکردنى بودجەوە هەیە، لەدواى دەرکردنى رێنوێنییەکان بڕەکەى زیاد دەکات.
 
رۆژی 2ى تەممووزى 2023 خەلیل دۆسکى، ئەندامى لیژنەی دارایی پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ تەیف سامى، وەزیرى دارایی کۆبوومەوە، پرسیارم لەبارەی هۆکارى کەمى ئەو بڕە پارەیەى وەک پشکى هەرێمى کوردستان دەنێردرێت لێی کرد؛ ئەویش گوتی، بەهۆی دەرنەچوونى رێنوێنیی جێبەجێکردنى یاساى بودجەیە و لەدواى دەرکردنى رێنوێنییەکە بڕەکەى زیاد دەبێت."
 
خەلیل دۆسکى گوتیشی، "وەزیرى دارایی پێى راگەیاندم، ئەو بڕە پارەیە لە خەرجیى کردارى دراوە، کە لە 1 لەسەر 12ی خەرجیى بودجەى 2021 دەکات کە بەر لە پەسندکردنى بودجە کارى پێدەکرێت."
    
1ى ئابى 2023 تەیف سامى، وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر ناردنی 598 ملیار دینار کردووە بۆ هەرێمى کوردستان وەک پشکى لە  یاساى بودجەى گشتیدا، لەکاتێکدا پشکەکەى مانگانە زیاتر لە یەک تریلیۆن دینارە.
 
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، "بە گوتەى وەزیرى دارایی، درەنگ کەوتنى دەرکردنى رێنوێنیى خەرجکردنى بودجە پەیوەندى بەو سکاڵایانەوە هەیە کە لەسەر یاسای بودجە تۆماریان کردوون."
 
رۆژی 12ى تەممووزى 2023 دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیارێکى دەرکرد کە کارکردن بە شەش بڕگە و مادەى یاسای بودجە رابگیرێن، تاوەکو سکاڵایەک لەو دادگەیە یەکلایی دەکرێتەوە، کە محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیران لە دادگەکە لەسەر چەند بڕگەیەکى یاساکە تۆماری کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەخانەی سلێمانی. وێنە: رووداو

هاوردەکردنی زێڕ لە رێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە کەمی کردووە

هاوردەکردنی زێڕ لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە کەمی کردووە. بەرپرسێکی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری سلێمانی کەمبوونەوەی خواست لەسەر زێڕ بە هۆکارێکی کەمبوونەوەکە دەزانێت.