فازڵ نەبی: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرجکرا

01-07-2024
ئەحمەد حەمید
فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزیری دارایی عێراق
فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزیری دارایی عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق بە رووداوی گوت، "دوێنێ مووچەی خانەنشینان و چاودێریی کۆمەڵایەتی خەرجکراوە و ئەمڕۆش مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا."
 
فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە بووڵتەنی کاژێر 12:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات، گوتی "پەیوەندیمان بە بەغداوە کرد، راستە دوێنێ مووچەی خانەنشینی و چاودێریی کۆمەڵایەتیی خەرجکراوە، هەروەها نزیکەی 10 خولەک بەر لەئێستا مووچەی مووچەخۆرانی مەدەنیش لە بەغداوە خەرجکراوە."
 
لەبارەی گرفتی مووچەی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانەوە فازڵ نەبی رایگەیاند "کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان بەداخەوە تائێستاش چارەسەر نەبووە، بەڵام شاندێک ئێستا لە بەغدایە بۆ ئەوەی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێریی دارایی چارەسەری بکەن."
 
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا سەبارەت بە مووچەی هێزە ئەمنییەکان کە مووچەی مانگی پێنجیشیان وەرنەگرتووە، فازڵ نەبی رایگەیاند "ئومێد زۆرە لەو چەند رۆژەدا کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانیش چارەسەر بکرێت و هاوشێوەی مووچەی فەرمانبەران، مووچەی هێزە ئەمنییەکان گرفتی نەمێنێت."
 
باسی لەوەشکرد "وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان تەواو نەبووە و هەندێک گرفتی هەیە، شاندەکەی هەرێمی کوردستان دەیەوێت لەوبارەیەوە لەگەڵ عێراق بگاتە رێککەوتن بۆ ئەوەی هاوشێوەی فەرمانبەران و خانەنشینان، گرفتی نەمێنێت."
 
دەشڵێت "بەغدا هەندێک زانیاری لەبارەی هێزە ئەمنییەکان هەیە سەبارەت بە بوونی ناوی خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە لیستەکاندا، کە دوای تەواوبوونی ئەو وردبینییانە، مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەکەوێتە سەر رێڕەوی خۆی."
 
ئەو گەتانەی بریکارەکەی پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لەکاتێکدان سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی 6ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی خەرج کردووە، کە بڕەکەی نزیکەی 600 ملیار دینارە. 
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی ئامادەکردووە و لەکاتی گەیشتنی پارەکە، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و بڕیاریشە ئەمڕۆ پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوتی

نەوتی برێنت بە نزیکەی 86 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەرزبووەوە. داتاکانی پەیوەست بە قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا گەشبینییان لای بازرگانان دروستکردووە بەوەی کە خواست بۆ نەوتی خاو لە وەرزی هاویندا بەرزدەبێتەوە.