مێرمنداڵێک لە کاتی لێکردنەوەی پۆستەری بەربژێرێک گیانی لەدەستدا
بەگوتەی بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرۆک، ئەو ماڵە پێشتر وەک پشتگیرییەک بۆ بەربژێرەکە، خۆیان پۆستەرەکەیان لەسەربانی خۆیان داناوە،
بەگوتەی بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرۆک، ئەو ماڵە پێشتر وەک پشتگیرییەک بۆ بەربژێرەکە، خۆیان پۆستەرەکەیان لەسەربانی خۆیان داناوە،
بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر رایدەگەیێنێت، حکومەت بڕی 20 ملیار دیناری بۆ رووبەڕووبوونەوەی گرفتی کەمئاوی و وشکەساڵی تەرخانکردووە. دەشڵێت، "ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە رۆژهەڵاتی هەولێر نزیکەی 40 مەتر دابەزیوە و بیر هەیە تەنیا ئەم ساڵ سێ جار قووڵییەکەی زیاد کراوە."
له ههرێمی كوردستان 28 بانكی پسپۆڕی ههن كه پێشینهیان بە هاونیشتمانییان داوە، ئەوانیش بانكەکانی؛ خانووبهره، پیشهسازی، كشتوكاڵ و نیشتهجێكردنن، تائێستا 231.474 كهس لە پێشینەکانی قەرزی نیشتەجێبوون، قەرزی بچووک، خانووبەرە، هاوژینی، کشتوکاڵ، پیشەسازی و گەشتیاری سوودمهند بوون.
قاسم محەممەد، سەرۆکی شارەوانیی شاوێس بە رادیۆی رووداوی گوت، وەکو پێویست نەمانتوانیوە خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکی قەرەبوو ببەین، ئەگەرچی لە ساڵی رابردوودا دەرخستەشمان بۆ ئامادەکردووە بەبڕی 400 ملیۆن دینار، کە دروستکردنی ئاوەڕۆ و تێکەڵەڕێژی رێگاکان و دانانی شۆستە لەخۆدەگرێت، بەڵام تائێستا رەزامەندی لەسەر نەدراوە.
سەرۆکی شارەوانیی بەردەڕەش رایدەگەیێنێت، "تاوەکو ئێستا 70%ی کۆڵان و شەقامەکانی ناو سەنتەری قەزای بەردەڕەش قیرتاو نەکراون، بەڵام دەستەوەستان نین و قیرتاوکردن بەردەوامە."
بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی ئاکرێ دەڵێت "لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا و بەهۆی کاریگەرییەکانی وشکەساڵییەوە 18 بیری ئامان وشک بوون، بەڵام حکومەت رەزامەندی پیشانداوە لەسەر لێدانەوەی ئەو بیرانە".