رووداو دیجیتاڵ
بەندەری یانتیان (Yantian Port) لە چین، دەکەوێتە هەرێمی گوانگدۆنگ لە باشووری وڵاتەکە. چوارەم گەورەترین و پڕجووڵەترین بەندەری جیهانە.
پانیی بەندەرەکە 8 هەزار مەترە، زۆرترین کەشتیی زەبەلاحی جۆی (Mega Vassal) لەو بەندەرە لەنگەر دەگرن. بەندەرەکە تەنیا 40 ساڵە کراوەتەوە، بەڵام بە چوارەم گەورەترین بەندەری جیهان دادەنرێت، لەکاتێکدا لە سەرەتای هەشتاکان شوێنی ماسی گرتن بووە.
لەنێوان ساڵانی 1994 تاوەکو 2021، زیاتر لە 200 ملیۆن کۆنتێنەر کەلوپەل لەو بەندەرەوە هەناردەی جیهان کراون. تەنیا لە ساڵی 2022، چین لەو بەندەرەوە 13 ملیۆن کۆنتێنەر پێداویستی و کەلوپەلی هەناردە کردووە کە ژمارەی پێوانەیی 10 ساڵی رابردووی بەندەرەکەیە.
ساڵی 2022 داهاتی ئەو بەندەرە زیاتر بوو لە 25 ملیار دۆلار.